پلەی دووەمی ئێران لە پێشبڕکێی زۆرانبازی ئازادی ڕنگینگی فدراسیونی جیهانی زۆرانبازی
شوبات 06, 2026 19:05 Asia/Tehran
تیمی زۆرانبازی ئازادی ئێران بە دە میدالیا لە ڕنگینگی جیهانی زاگرێب بوو بە پلەی دووەم.
یەکەمین پێشبڕکێی ڕنگینگی فدراسیونی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٦ لە زۆرانبازی ئازاد لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا تیمی هەڵبژێردراوی ئێران ٢ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیو و ٦ میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا و بە وەدەس هێنانی ١٨٠ خاڵ بوو بە پلەی دووەم و هیندستانیش بە وەدەس هێنانی ١٨٠ خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا .