شوبات 09, 2026 16:56 Asia/Tehran
  • 41مین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر دەستی پێکرد/ ڕێزنان لە هونەرمەندە کۆچکردووەکان

41مین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر بەشوشتنەوەی کێلوبەردی گۆڕی هونەرمەندە کۆچکردووەکان و ڕێزنان لەو خۆشەویستانە دەستی پێکرد.

ئەو ڕێوڕەسمە ئەمڕۆ 9ی شوبات بەئامادەبوونی کۆمەڵێک گەورە بەرپرس و ڕایەدارانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەچوو.

41مین فێستیڤاڵی  مۆسیقای فەجر لە 9 تا 15ی شوباتی 2026 بەڕێوە دەچێت و شەش بەشی ، مۆسیقای ئێرانی ، کۆر ، منداڵان و تازەلاوان ، پۆپ ، کلاسیک و ناوچەکانی ئێران ، لەخۆ دەگرێت.

سەرپەیڤ