"دایە مینا" هونەرمەندی ناسراوی سنەیی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
چیمەن ناسری هونەرمەندی ناسراوی سنەیی کە لەنێو خەڵکدا بە "دایە مینا" دەناسرا، پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە، کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو چیمەن ناسری لە سیما ناسراو و کاریگەرەکانی هونەری خۆجێیی و جەماوەریی سنە بوو کە چەندین ساڵ بە چالاکیی بەردەوامی، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕا لە پاراستن و برەوپێدانی کولتور و هونەری کوردیدا.
ناوی "دایە مینا" بۆ زۆرێ لە خەڵکی سنەو چالاکانی بواری فەرهەنگ و هونەر، بیرهێنەرەوەی ڕەسەنایەتی، شووناس و پەیوەندیی قووڵ لەگەڵ کولتوری خۆجێی ئەو سەرزەوینەیە؛ هونەرمەندێک کە بە کەسایەتییە جەماوەریی و چالاکییە هونەریەکانی، دەوری گێڕا لە پاراستنی میراتی فەرهەنگی و هونەریی ناوچەدا.
ئەو خاتوونە هونەرمەندە، سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە، پاش ململانێی سەختی لەگەڵ نەخۆشییەکەی، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.