درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی لە پارائاسیایی ناگۆیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447644-درەوشانەوەی_وەرزشوانانی_ئێرانی_لە_پارائاسیایی_ناگۆیا
کاروانی وەرزشیی ئێران لە یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠٢٦ی ناگۆیا، بە دەسخستنی میدالیای زێڕ و هەڵکشان بۆ قۆناخی فیناڵ، رۆژێکیی پردەسکەوتیان وەپشت سەر نا.
(last modified 2026-10-21T16:10:25+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2026 19:38 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی لە پارائاسیایی ناگۆیا

کاروانی وەرزشیی ئێران لە یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠٢٦ی ناگۆیا، بە دەسخستنی میدالیای زێڕ و هەڵکشان بۆ قۆناخی فیناڵ، رۆژێکیی پردەسکەوتیان وەپشت سەر نا.

عەلیڕەزا بەخت یاریزانی پاراتێکواندۆی ئێران لە کێشی ٨٠-کیلۆگرامی یارییەکانی پارائاسیایی ناگۆیا، بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمێک لە کۆریای باشوور و حامید حەق شناس لە کێشی٨٠+کیلۆگرام بە سەرکەوتن بەسەر نوێنەری ئوزبەکستان، نازناوی پاڵەوانیی و میدالیای زێڕیان بەخۆتەرخان کرد. عەلی نەوایی یاریزانی ئێرانی لە کێشی ٩٥+ کیلۆگرام پاراجۆدۆی یارییە ئاسیاییەکانیش بە بردنەوە لە خەنیمێکی ئوزبەکستانی، میدالیای زێڕی وەرگرت.

هەروەها هەڵبژاردەی باسکە بە ویلچەری ئێران بە سەرکەوتنی ٨٣ بە ٥٠ هەمبەر تایلەند، گەیشتە دواقۆناخی ئەو ڕکابەرییانەو گەیشتە سەرووبەندی وەرگرتنی میدالیای زێڕ.