زانکۆی ورمێ بوو بەبراوەی خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447716-زانکۆی_ورمێ_بوو_بەبراوەی_خەڵاتی_نەتەوەیی_سورەییا
زانکۆی ورمێ لە سێیەمین فستیڤاڵی ڕاکێشانی خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئێران، وەک زانکۆی هەڵکەوتەی ڕێزلێنانی وڵات ناسێندراو توانی خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا بەدەس بێنێ.
(last modified 2026-10-26T13:48:07+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2026 10:00 Asia/Tehran
  • زانکۆی ورمێ بوو بەبراوەی خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا

زانکۆی ورمێ لە سێیەمین فستیڤاڵی ڕاکێشانی خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئێران، وەک زانکۆی هەڵکەوتەی ڕێزلێنانی وڵات ناسێندراو توانی خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا بەدەس بێنێ.

لە مەراسیمی کۆتایی ئەو فێستڤاڵە کە بەئامادەبوونی وەزیری زانست، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیاو ژمارێک سەرۆکی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای وڵات بەڕێوە چوو، خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا پێشکەش کرا بە مەحموود رەزازاد سەرۆکی زانکۆی ورمێ.

لەو خولەی فستیڤاڵدا، زانکۆی ورمێ لە تەنیشت زانکۆکانی شیراز، زانستە پزشکییەکانی شەهید بەهەشتی و تاران، وەک زانکۆکانی شایستەی ڕێزنان لەبواری ڕاکێشانی خوێندکاری نێودەوڵەتی، ڕێزیان لێ گیرا.

ئێستا زیاتر لە هەزار و پێنج سەد خوێندکاری نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەکان لە لقە جیاوازەکانی خوێندن لە زانکۆی ورمێ، سەرقاڵی خوێندنن.