زۆرانی فەرەنگیی جیهان؛ ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان
تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە درێژەی ڕکابەرایەتی پاڵەوانەتی جیهان و یەک ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی ڕکابەرایەتییەکان پاڵەوانێتی خۆی یەکلا کردەوە، تا بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک پلەی یەکەمی جیهان بە دەست بێنێ ، شانازییەک کە یەکەم جارە لە مێژووی زۆرانی فەرەنگی ئێراندا دێتە ئاراوە.
زۆرانبازانی فەرەنگیکاری ئێران لە کۆتایی ڕۆژی سێهەمی ڕکابەرایەتییەکان حەوت میداڵیایان بە دەست هێنا. هەروەها بە چوونە فیناڵی زۆرانبازانی ئێرانی کێشی ٦٧ و ٨٧ کیلۆگرام ژماری میداڵیا یەکلاکراوەکانی تیمەکەی ئێران گەیشتە ٩ میداڵیا بۆ ١٠ کێش. عەلیڕەزا محەممەدی لە کێشی ٨٧ کیلۆگرامیش ئەمڕۆ میداڵیای زیوی بردەوە. تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران پاش درۆشانەوەیەکی کەموێنە لە مێژووی زۆرانی فەرەنگیی ئێران و پاڵەوانەتی یەک لە دوای یەکی لە ڕکابەرایەتییە پاڵەوانەتییەکانی جیهان و بە دەست خستنی ٩ مداڵیای ڕەنگاوڕەنگ سبەی چوارشەممە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی میهرابادەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.