رادیۆ کوردیی تاران؛ هەشتا ساڵ گێڕانەوە، ناسنامەو بەیادگار ماوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i448390-رادیۆ_کوردیی_تاران_هەشتا_ساڵ_گێڕانەوە_ناسنامەو_بەیادگار_ماوە
هەشتا ساڵ چالاکیی میدیایی، تەنیا پێشینەیەکی مێژوویی نییە؛ بەرهەمی هەشت دەیە هەوڵدانە بۆ پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ زمان، کولتوور و ئەو بەردەنگانە کە دەنگی ئاشنای رادیۆیان بە بەشێک لە ژیان و بیرەوەرییەکانی خۆیان زانیوە.
(last modified 2026-11-25T13:47:38+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2026 17:11 Asia/Tehran
  • رادیۆ کوردیی تاران؛ هەشتا ساڵ گێڕانەوە، ناسنامەو بەیادگار ماوە

هەشتا ساڵ چالاکیی میدیایی، تەنیا پێشینەیەکی مێژوویی نییە؛ بەرهەمی هەشت دەیە هەوڵدانە بۆ پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ زمان، کولتوور و ئەو بەردەنگانە کە دەنگی ئاشنای رادیۆیان بە بەشێک لە ژیان و بیرەوەرییەکانی خۆیان زانیوە.

رادیۆ کوردیی لە ماوەی هەشت دەیە چالاکی، واوەتر لە میدیایەکی بیستیاری، بووە بە بەشێک لە یادگەی کولتووری و پەیوەندیی کۆمەڵگای کوردی. میدیایەک کە بەزمانی خەڵک قسەی کردووە، ئەدەب و وێژەو هونەری ئەوانی گێڕاوەتەوەو لەهەموو سات و کاتەکاندا هاوڕێی بەردەنگەکانی بووە.

خاتوو رووناک سەید نیزامی بەڕێوەبەری بەڕێزی رادیۆ کوردیی تاران دەڵێ:

ئەمڕۆ رادیۆ کوردی بە پاڵپشتیی هەشت دەیە ئەزموون، دەرفەتێکی بەنرخی بۆ ڕەخساوە بەمەبەستی درێژەپێدان بە گێڕانەوەی کولتووری، بەهێزکرانی پەیوەندیی لەگەڵ بەردەنگەکان و ناساندنی تواناکانی کۆمەڵگای کوردی لەبواری میدیای دەرەوە سنووریدا. پاراستنی ئەو میراتە، لەپاڵ نوێکردنەوەو داهێنان، ئەو بەرپرسیارەتییەیە کە داهاتووی ئەو میدیایە، دەسنیشان دەکات.