-
پاڵەوانەتیی «کیانوش ڕوستەمی» لە ھەڵبژاردەی کێش ھەڵگرتن دا
شوبات 19, 2021 09:15وەرزشوانی کرماشانیی ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە گروپی ٩٦ کیلوگرام دا لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی کێش ھەڵگرتن بە ھەڵگرتنی بە تێکڕایی ٣٧٠ کیلوگرام قورسایی وەکو پاڵەوانی ئەم گروپەی ململانێکان ناوی دەرکرد.
-
ندا شەھسەواری: دڵخۆشم بە سێھەمین بەشداریی یەکبینم لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک
شوبات 19, 2021 12:26تاقە خاتوونی ئۆلەمپیکی پینگ پۆنگی ئێران وێڕای ڕەزامەندی دەربڕین لە ئامادە بوونی، وتیشی: بە وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆو سێھەمین بەشداریی یەکبینم لەم کێبەرکێیانەدا ھیوادارم.
-
کوڕە «بوشەھر»ییەکەی ئێران مێژوویەکی تازەی خولقاند
شوبات 18, 2021 12:45تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» لە ئەنجامی گوڵکارییەکەی «مەھدی تارمی» لە کێبەرکێ لەگەڵ «یوڤێنتوس»دا دوو بە یەک یارییەکەی بردەوە.
-
هاوسەری ھونەرمەندی کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ماڵئاوایی لە ژیان کرد
شوبات 18, 2021 09:44خاتوو «ئامین مەولوودیان» هاوسەری ھونەرمەندی دەنگخۆشی کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
-
ھاوکاریی ئێران و ئەفغانستان لە بواری وەرزشی «کریکێت»
شوبات 18, 2021 08:52کاربەدەستانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران و فیدراسیۆنی «کریکێت»ی ئەفغانستان لە کۆبوونەوەیەک دا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری وەرزشی پێیان داگرت.
-
یاریزانی مەھابادیی تیپی نیشتیمانی بەتیپی پینگ پۆنگی ھەڵبژاردەی ئافرەتانی «ورمێ»وە پەیوەست بوو
شوبات 17, 2021 12:34سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد ڕایگەیاند: «ئێلینا ڕەحیمی» یاریزانی نیشتیمانیی وەرزشی پینگ پۆنگی ئەم شارستانە بە واژۆکردنی گرێبەستێکی فەرمی بە تیپی ھەڵبژاردەی «ھوتێل پارکی ورمێ»وە پەیوەست بوو.
-
ئوردوی دۆزینەوەی لێھاتوو لە بواری وەرڕزشی باسکەی تازەلاوانی ئێران لە کرماشان دا بەڕێوە دەچێت
شوبات 17, 2021 12:07سەرۆکی کۆڕی باسکەی پارێزگای کرماشان وتی: بڕیار وایە قۆناغێکی دۆزینەوەی لێھاتوو لە نێو تازەلاوانی بواری باسکەی وڵات بە میوانداریی کرماشان بەڕێوە بچێت.
-
نوسەری کورد «موحەممەد عەلی دەسماڵی» خەڵاتی «سادقی ھیدایەت»ی بردەوە
شوبات 16, 2021 17:26چیرۆکی «ددانی حەزرەتی ئەشرەف» لە نێوان ئەو ١٣٠٠ چیرۆکەی کە گەییشتبوونە نۆزدەھەمین خولی خەڵاتی «سادقی ھیدایەت»، پلەی دووھەمی بە خۆی تەرخان دا.
-
وەرزشوانی کرماشانیی بواری تێکواندۆ ڕەوانەی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تورکیا دەکرێت
شوبات 16, 2021 11:17پێکھاتەی ھەشت کەسەی تیپی نیشتیمانیی وەرزشوانانی ئافرەتی بواری تێکواندۆ بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تورکیا دیاری کران کە لەنێویاندا ناوی وەرزشکارانی کرماشانیش بەدی دەکرێت.
-
کوردستان بوو بە میوانداری تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایان
شوبات 16, 2021 10:53بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ئەم پارێزگایە بۆ ماوەی دە ڕۆژ میوانداری ئوردووی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی نابیسای وڵات دەبێت.