ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی تاوانی زایۆنییەکانی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415899-ڕێکخراوی_هاوکاریی_ئیسلامی_تاوانی_زایۆنییەکانی_شەرمەزار_کرد
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کردەوەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە مەڕ شەهید کردنی سێ فەلەستینیی لە نزیک شاری نابلۆسی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2023 11:32 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی تاوانی زایۆنییەکانی شەرمەزار کرد

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کردەوەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە مەڕ شەهید کردنی سێ فەلەستینیی لە نزیک شاری نابلۆسی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، شەرمەزار کرد.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، سێ خەباتکاری لاوی فەلەستینی بە ناوەکانی «جیهاد محەمەد ئەلشامی»، «ئادی عوسمان ئەلشامی» و «محەممەد ئەلدەبیک» لە شەڕێکی چەکداریدا لەگەڵ هێزە زایۆنییەکان لە نزیک شاری نابلوس کە دەکەوێتە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن شەهید بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئانادۆڵ، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئیسرائیلی لە درێژەی تاوانە دڕندانەکانی دژ بە نەتەوەی فەلەستین بە بەرپرسیار زانی.

هەروەها ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی جەختی لە خواستی خۆی بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ڕێگری لە بەردەوامبوونی تاوانەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەتایبەت لە قودسی داگیرکراو بکات و بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی لە گەلی فەلەستینیش هەوڵ بدات.