ئامادە بوونی بەربڵاوی ڕۆژووگرانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i416377-ئامادە_بوونی_بەربڵاوی_ڕۆژووگرانی_فەلەستینی_لە_مزگەوتی_ئەقسا
لە چوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەزاران ڕۆژووگری فەلەستینی نوێژی عیشا و تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2023 02:57 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی بەربڵاوی ڕۆژووگرانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا

لە چوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەزاران ڕۆژووگری فەلەستینی نوێژی عیشا و تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، لە چوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، نوێژخوێنان و ڕۆژووگرانانی فەلەستینی، سەرەڕای ئاستەنگ و هەراسانکارییەکانی سوپای ئیسرائیل لە قودسی داگیرکراو، بە شێوەیەکی بەربڵاو لە مزگەوتی ئەقسادا ئامادە بوون.

سەرەڕای جموجۆڵ و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە نزیکەی ٥٠ هەزار فەلەستینی توانیان نوێژی عیشا و تەراویح لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ بێنن.

وەقفی ئیسلامی و کاروباری مزگەوتی ئەقسا داوای لە گەلی موسڵمانی فەلەستین کرد کە ئیعتیکاف بکەن و بە شێوەی بەربڵاوو ھەمیشەیی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکانیدا ئامادە بن بۆ ئەوەی ئیسرائیلییەکان هێرش نەکەنە سەر ئەم مزگەوتە.

ژمارەیەک لە شارۆچکەنشینانی  زایۆنی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ سەربازانی ئیسرائیلی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و لەگەڵ نوێژخوێنان و گەنجانی فەلەستینی تێکهەڵچوون.