ئەنجومەنی ئاسایشت ئەمڕۆ لە بارەی مزگەوتی ئەقسا کۆ دەبێتەوە
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان بڕیاری باسی بڕیاری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی پەیوەست بە لێکۆڵینەوە لە بارەی هێرشی ڕژێمی زایۆنی و شارۆچکەنشینە توندڕەوەکان بۆ سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی چوارشەممە، کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە داواکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تیشک دەخاتە سەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ئۆردۆن و پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینەوە پێشکەش کراوە.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٢ی نیسانی ئەمساڵەوە دراوە بە ڕووسیا.
داواکاریی بەستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دوای ئەوە پێشکەش کرا کە سەربازانی زایۆنی لە ناو مزگەوتی «ئەلقیبەلی» لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا هێرشیان کردە سەر زیارەتکاران و هەوڵیان دا لە مزگەوتەکە وەدەریان بنێن.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی پەنجەرەی مزگەوتی «ئەلقبەلی»یان شکاندووە و بۆمبای دەنگداریان تێ ھاویشتووەو پاشان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەسانەی کە لە مزگەوتەکەدا بوونە.
مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاندووە کە دوابەدوای هێرشی هێزەکانی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی «ئەلقیبەلی» ژمارەیەک فەلەستینی بریندار بوون، بەڵام هێزەکانی زایۆنی ڕێگەیان بە ئامادەبوونی کارمەندانی پزیشکی و فریاگوزاریی لە ناو مزگەوتی ئەقسا نەدا.
پۆلیسی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە دەیان فەلەستینییان لە ناو مزگەوتی «ئەلقیبەلی» لە مزگەوتی ئەقسا دەستبەسەر کردووە.
هەروەها سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لەوەش کردووە کە زیاتر لە ٢٠٠ نوێژخوێنی فەلەستینی بریندار بوونە و ٤٠٠ کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.