بەڕێ کرانی تەرمی سێ شەهیدی فەلەستینی لە شاری نابلوس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i417659-بەڕێ_کرانی_تەرمی_سێ_شەهیدی_فەلەستینی_لە_شاری_نابلوس
بەڕێ کرانی تەرمی سێ شەهیدی فەلەستینی لە شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2023 18:17 Asia/Tehran
  • بەڕێ کرانی تەرمی سێ شەهیدی فەلەستینی لە شاری نابلوس

بەڕێ کرانی تەرمی سێ شەهیدی فەلەستینی لە شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە وێنەی ڕاستەوخۆی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سێ شەهیدی فەلەستینی بە ناوەکانی «عودەی عوسمان ئەلشامی»، «جیهاد محەممەد ئەلشامی» و «محەمەد ڕەعد دەبێک»ی لە شاری نابلوس بڵاو کردەوە

ڕژێمی زایۆنی نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر دەستی بەسەر تەرمی ئەو سێ شەهیدەدا گرت و ئامادە نەبوو ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە.

ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو تەرمی ئەو شەهیدانەی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرد.

زایۆنیستەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەهیدو بریندار دەکەن و یان لە زیندانیان دەئاخنن.