تشرینی دووه‌م 03, 2023 17:15 Asia/Tehran
  •   سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا : باهۆزی ئەقسا قۆناخی مێژوویی تازە لەشەڕلەگەل دوژمنی زایۆنیە + خەرێکی تۆکمەکرانە

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان وتی: لە شەڕەکانی جیهان ئەمڕۆ شەڕێک ڕەواتر وئەخلاقی تر وئایینی تر لە شەڕی فەلەستینیەکان لە گەڵ زایۆنیەکان نادۆزینەوە

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان لە وتاردانی خۆی لە ڕێ وڕەسمی ڕێزنان لە شەهیدانی ڕێگای قودس کەلە بەرگری لە غەززە وگەلی فەلەستین وپیرۆزایەتیەکانی جیهانی ئیسلام شەهید بوونە، وتی: ڕێز ئەگرین لە یادی شەهیدانی گوردانەکانی ئەقسا ، خۆڕاگری ئیسلامی ، گروهانەکانی قودس وشەهیدانی سیڤیل لە لوبنان .

وتیشی: شەڕی باهۆزی ئەقسا لەزیاترلە یەک بەرەو مەیدان بەردەوامکراوە. سکرتێری گشتیی حزبۆللای لوبنان وتی: دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ئێمە بەرلە چەک هەمان ئیمان، بەسیرەت، ئاگاداریی، ئیلتزام ی قووڵ بە ئارمانجەکانی فەلەستین وئامادەیی گەورەی بنەماڵەکانی شەهیدان بۆ فیداکاریە.

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وتیشی: سڵاودروود لە خەڵکی دلیر وبوێر وبێ وێنەی غەزە کەلە جیهان بێ وێنە وبێ هاوتان. زمان لە ڕاگەیاندنی گەورەیی ، مەزنایەتی وپاوەجیی خەڵکی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی لال وپەتکە.سکرتێری گشتیی حزبۆڵلای لوبنان وتی: لە هێزە عێراقی ویەمەنیەکان کە هاتوونەتە ناو ئەم شەڕە پیرۆزە ، ڕێزدەگرین.

وتیشی: دۆخی ساڵەکانی ئەم دواییە لە فەلەستین زۆردژواربووە کە بە هاتنە سەر کاری حکۆمەتی توندڕەو ، نەزانکار، ودڕندەکاری نوێ زایۆنی دۆخەکە خراپتر بووە.

سکرتێری گشتیی حزبۆڵای لوبنان ڕایگەیاند: گرینگترین دۆسیەکانی فەلەستین ، دۆسیەی یەخسیران ، قودس ، گەمارۆی غەززە، ودۆسیەنوێکانی شارۆچکە سازی زایۆنیەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی دایە.

جەختیشی کرد: دەبوا کارەساتێک ڕووی بدایا هەتا پرس ومەسەلەی فەلەستین هەمدیسان وەکوو پرس ومەسەلەی یەکەمی جیهانی ئیسلام بێتە ئاراوە کە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا لە حەوتی ئۆکتۆبەر هەمان کارەسات بوو.

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وتی: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا بڕیارێکی لەسەتا سەت فەلەستینی بوو ولەسەتا سەت لەلایەن فەلەستینیەکانەوە جێبەجێ کرا.

شەڕی باهۆزی ئەقسا بەڕای بڕیاردەران ، جێبەجێکردنی لەلایەن فەلەستینیەکان وبێ ئاگایی کەسانی تر لەوشەڕە سەلماندی کە ئەم شەڕە، بەگشتیی فەلەستینی بووە، بریاردەرانی ڕاستەقینە ، سەرکردە وڕێبەران وخەباتکارانی خۆڕاگری بوونە.

وتیشی: شەڕی باهۆزی ئەقسا بوومەلەرزەیەکی ئاسایشتی ، سیاسی ، سەربازی، ڕەوانی ومەعنەوی لە ڕژێمی زایۆنی بەدی هێنا.

سەییدحەسەن نەسرۆڵڵاوتی: کابینەی دوژمن لەماوەی مانگی ڕابردووو ولەماوەی حەوتەکانی داهاتوو هەرکارێکی کرد وهەرکارێک بکات ، ناتوانی شوێنهات وبەرهەمەکانی ستراتژی باهۆزی ئەقساس بگوڕێت.

باهۆزی ئەقسا لاوازی وسستی ئەم ڕژێمە وئەمەکە ئەوان بە ڕاستی سست تر لە یانەی جالجاڵوکەن پیشان دا. حکومەتی ئەمریکاو سەرۆک کۆمار، وەزیران وژینرالەکانی هەموویان بە پەلە هاتن هەتا ئەم ڕژێمە بپارێزن، ڕژێمێک کە دەلەرزیی وبوومەلەرزەیەک تیدا ڕووی دابوو هەتا بەڵکو بە ڕادەیەک لە وشێاری بۆ بگەڕیننەوە وببنە هۆو هەمدیسان لە سەر پێ خۆیان بووەستن، بەڵام هەتائەم کاتە هیچ نەیانتوانیوە دەسپێشخەری بکەن.

ئەم پەلە کردنەوەی ئەمریکا بۆ بە باوەش گرتنی ڕژێمی زایۆنی لاوازی وسسستی ئەم ڕژێمەی پیشان دا.سکرتێری حزبۆڵڵاوتی: ئەمەکە ژینراڵەکانی ئەمریکی بین بۆ ئەم ڕژێمە وئەمریکا دەرگای هەمارەکانی چەکەمەنی خۆی بەرەوڕووی سوپای ئیسرائیل بکاتەوە وئسرائیل هەر لە سەرەتای ڕۆژی یەکەمی شەڕ داوای دە ملیارد دۆڵار بکەن ، ئایا ئەم ڕژێمە بە دەسەلاتە ودەتوانێ لەسەر پێ خۆی ڕاوەستێت ؟ ئەم ئەنجام وئاکامە دەبێ لێک بدرێتەوەودیاری بکرێت هەتا هەموو بزانین کە گیان بەخت کردن لە غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی وهەرجێگایەکی تر ، فیداکاری زۆر گەورەن. ئەم ئاکام وئەنجامە بەدەس هاتووە بواری بۆ قۆناخی مێژوویی تازە لە چارەنووسیی ولاتانی ناوچە دابین کرد ومژارێکی تر لە کاردانەبوو ، هەرلەم ڕووەوە بڕیاری دروست ، دوورئەندیشانە وباش بوو. سەیید حەسەن هەروەها وتی: هەر لە ساعەتەکانی سەرەتای شەڕ دیاربوو کە دوژمن سەری لیی شێواوە. لە بەرامبەر غەزە وڕوداوی ترسێنەر کەدوژمن لەگەڵی ڕووبەڕوو بوو، وادیارە کابینەکانی دوژمن هێشتا لە ئەزمونەکانیان دەرس ووانەیان وەرنەگرتووە. ئەوشتەی کە ئەمڕؤکە خەرێکە ڕوودەدات ، لەساڵی ٢٠٠٦ لە لوبنان و لەشەڕە دوابەدوای یەکەکانی غەززە بە تۆزێک جیاوازی ڕووی دا، بەڵام هەموو بە یەک شێواز بوون.

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵائاماژەی داکە: لەگرینگترین هەڵە گەلێک کە ئیسرائیلیەکان توشی بوون وهەروا توشی دەبن ، مەبەست وئامانجی زۆرگەورەیە کە ناتوانن پێ بگەن .لەساڵی ٢٠٠٦ مەبەستیان لەناوبردنی خۆڕاگری لوبنان وگەڕاندنەەی دوویەخسیر بە بێ وتووێژ وئاڵووێر بوو.

دوای تێپەڕینی ٣٣ ڕۆژ نەگەیشتنە ئامانجەکانیان وئەمڕۆکەیش لە غەززە هەرئەم مەسەلە دوپات دەبێتەوە.

ئەوشتەی کەئیسرائیل ئەنجامی ئەدات ، قەڵاچووی خەڵکی غەززیە، کە زۆربەی منداڵان ، ژنان، وکەسانی ناسەربازین. هیچ ڕێز وحۆرمەتیک لە ئارادانیە وئیسرائیل گەڕەکەکانی بە گشتیی کاول کردووە.

سەییدحەسەن هەروەها وتی: هەموو ئێمە بە چاوەکانمان خەباتکاریەکانی هێزەکانی خۆڕاگری غەززەمان بینی. کاتێک خەباتکارێکی خۆڕاگری وەپیشدەکەوێت وبۆمب دەخاتە ژێر تانک ، دوژمن چلۆن دەێهەوێ لەگەڵ وەها هێزگەلێک بەربەرەکانێ بکات؟ ئەو فیلمانەی کە هەموو ڕۆژ وهەموو ساعەت لە کەرتی غەززە بڵاو دەبیتەوە، وێنەی ژنان ومنداڵانێکە کە لە ژێر داروو پەردوو دا دەریان دینن وهاواری خۆڕاگری دەکەن ، ئەم پەیامە بەوان دەگەیەنن کە بەشەڕ کردن وقەڵاچوو کردن بەهیچ ئاکام وئەنجامێک ناگەن.

ئەمڕۆ شەهیدانی غەززەو ژنان ومنداڵەکانی، هەموو دەمامکەکانی دوژمن لادەدەن ، دوژمنێک کە میدیاکانی جیهان لە هەوڵ دابوون بۆ لاگری وپشتیوانی کردنیان .

ئەو شتەی کە لە غەززە خەرێکە ڕوو دەدات، پێشاندەری بەرپرسایەتی ڕاستەو خۆی ئەمریکا لەهەمبەر ئەم قەڵاچوو کردن ودووبەرەکی نانەوانە یە.

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵاوتی: ڕووداو وکارەساتەکانی غەززە شۆنای دڕندانەوەی ئەم ڕژێمە داگیر کارە پیشان ئەدات ، ڕژێمێک کە سەپاندیانە سەر ناوچەی ئێمە. وێنەو فیلمی قەڵاچووکانی غەززە بۆ سەر زایۆنیستەکان دەڵیی کە کۆتایی ئەم شەڕە سەرکەتنی غەززە وشکست ونووشوستی هێنانی دوژمنە.

ئەمریکا بەرپرسی تۆکمە وتەواوی شەڕی ئێستاکە لە غەززە دایە وئیسرائیل ئامیرە وئەمریکا ناهێلێ دەسدرێژکاریەکان ڕابگیردرێت وئاگر بڕ ڕەت دەکاتەوە.

ئەمریکایە کە شەڕی غەززە بەڕێوەبەرایەتی دەکات وهەربەم هۆیەوە خۆڕاگری عێراق بڕیاری پەلامار بۆ سەر بنکە وپیگەکانی ئەمریکا لە عێراق وسووریای دا. ئەم بڕیارە بڕیاری دورئەندیشانە وبوێرانە بوو

ئەرکی هەر مرۆڤێکی ئازاد وشەریفە کە لەو ڕاستیانەی کە باسمان کردن ، دیاری بکات ولیکیا ن بداتەوە.

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ڕایگەیاند : هەموو دەبێ بەرپرس بن. لەساڵی ١٩٤٨ کاتێک کە جیهان خەڵکی فەلەستینی تەنیا هێشت وئەم ڕژێمە بەرپا کرا، هەموو گەلی ناوچە لەگەڵ شوێنهاتە کانی دەس وپەنجەیان نەرم کرد بەتایبەت لوبنان.

قۆناخی دوای هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا وەکووهەڵمەتە  پیشووترەکەی نابێت. دوو مەبەست هەیە کەدەبێ بۆ بەدی هاتنی هەوڵ بدرێت: یەکەم ڕاگرتنی دەسدرێژکاریەکان ودوهەم سەرکەتنی حەماس لە غەززەیە. سەرکەوتنی غەززە یانی سەرکەوتنی خەڵکی فەلەستین، یەخسیرانی فەلەستینی، قودس ، کلیسای ڕەستاخیز، خەڵکی ناوچە وبەتایبەت وڵاتانی دراوسێی . سەرکەوتنی غەززە بە قازانجی میسر، ئەردەن ، سووریا وبەتایبەت بە قازانجی لوبنانە.