نوێژی هەینیی١٠٠هەزار کەسیی فەلەستینیەکان لە مزگەوتی ئەقسا
شوبات 27, 2026 15:33 Asia/Tehran
لانیکەم سەت هەزار فەلەستینی سەرباری بەرتەسکی وبەربەستدانانی بەرفراوانی رژێمی زایۆنی، بەشداری نوێژی هەینیی ئەمڕۆی مزگەوتی ئەقسا بوون.
دانیشتووانی لێواری رۆژاوا سەرباری بەرتەسکی و بەربەست دانانی قورسی رژێمی زایۆنیستی، لە دووەم هەینیی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، بەشێوەیەکی بەرفراوان لەو مزگەوتەدا ئامادەبوون بۆ بەرپاکردنی نوێژی هەینی. سەرەڕای ئەو بەربەست و بەرتەسکییانە، نوێژخوێنان خۆیان گەیاندە مزگەوتی ئەقساو لە دووەم نوێژی هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەشدار بوون.