بۆردمانی توندی دەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا بە بۆمبای قەدەغەکراوی فۆسفۆری
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422766-بۆردمانی_توندی_دەوروبەری_نەخۆشخانەی_شەفا_بە_بۆمبای_قەدەغەکراوی_فۆسفۆری
سەرچاوەهەواڵیەکان لە پەلاماری توند ونالەباری بەیانی ئەمڕۆی داگیرکەرانی زایۆنی بۆدەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا لەشاری غەززە هەواڵیان دا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2023 12:28 Asia/Tehran
  • بۆردمانی توندی دەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا بە بۆمبای قەدەغەکراوی فۆسفۆری

سەرچاوەهەواڵیەکان لە پەلاماری توند ونالەباری بەیانی ئەمڕۆی داگیرکەرانی زایۆنی بۆدەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا لەشاری غەززە هەواڵیان دا

فیلمە بڵاوکراوەکان لە لایەن میدیاکان وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوەباس لەپەلاماری زۆر توند ونالەباری بەیانی ئەمڕۆشەممە ی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بۆ سەرنەخۆشخانەی شەفا لەشاری غەززە دەکەن .

هەرلەوحاڵەدا فەلەستین ئەلیەوم لە بۆردمانی توندی دەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا بە بۆمبای قەدەغەکراوی فۆسفۆری لەماوەی شەوی ڕابردووهەواڵی دا. بەپیی ئەم ڕاپۆرە ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا شەوی ڕابردوو بەبی وەستان ولەهەرچرکە دا دراوەتە بەرپەلاماری توندی سوپای ڕژێمی زایۆنی .