نەسرۆڵڵا: ئەگەرشەڕلەغەززە ڕانەگیردرێت، پەلاماربۆسەر بنکەوپێگەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ، ئەمڕۆ شەممە بە بۆنەی ڕۆژی شەهید، وتاری داودەستی دایە لێکدانەوەی گرینگترین گوڕانکاریەکانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵکی فەلەستین ودوایین گوڕانکاریەکانی ناوچە
سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ، ئەمڕۆشەممە بیستی خەزەڵوەربە بۆنەی ڕۆژی شەهید وتاری خۆی دەسپێکرد.
سکرتێری گشتیی حزبۆڵلای لوبنان لە کاتی دەسپێکرانی ئەم وتاردانە ئاماژەی دایە شەهیدانی ئەم بزوتنەوەووتی: ئەم بۆمەیە تەنیا بۆ وەبیرهێنانەوەیە کەبەئۆپراسیۆنێکی گەورە دەسپێکرا ولە ڕەوتیشی دا زیاتر لە ١٠٠ سەرباز وئەفسەری زایۆنی کوژران وسێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لەو ڕژێمە داگیرکەرە ڕاگەێندرا.ناوبراو ئاماژەی دابەوەکە ئەمڕۆ ، ڕۆژی هەمووشەهیدان لەسەرڕێگای ئێمەیە ، وتی: شەهادەت ، سەرکەوتنی بە دواوە دەبێت، ئیمام خۆمەینی ڕە یش فەرموویان کەلەکەربەلا ، خوین بەسەر شمشێر سەرکەوت. ئەمڕۆژیش شمشێری ئەمریکا لەسەر ملی ناوچەی ئێمە وخەڵکەکەی دایە.نەسرۆڵڵا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خوینی شەهیدان دەبێتە هۆی پێشگیری لە بەرامبەر دوژمن وتی: شەهیدانی ئێمە ئەهلی بەسیرەتن .ئەوان دوست ودوژمن وڕێگا وغەیرە ڕێگا دەناسن . ئەوان دەزانن کەلەکات وزەمەنی باش ولەبار چ کارێک ئەنجام بدەن . ئەوان بەرپرسایەتی بەباشی دەزانن وئەهلی کردەوەوجیهاد وسەبر وپشوودرێژین.
سکرتیری گشتیی حزبۆڵڵا لەدرێژە ئاماژەی دایە پرسی دەسدرێژی زایۆنیەکان بەسەر خەڵکی فەلەستین ووتی: ڕژێمی زایۆنی بەشێوەی ئاشكرا، وناحەزانە، پەلامار دەکاتە سەر کەرتی غەززە. دڕندەکاری ئیسرائیلیش لە کەرتی غەززە، کەم نەبووەتەوە بەڵکو هەرڕۆژ زیاتر بووە. ئەم پەلامارانە نیشانەی خۆوخدەی توڵە ئەستینانەودڕندانەی زایۆنیستیە کە هیچ ئەندازە وسنوورێکی نیە. سەیید عەەن نەسرۆڵڵلاپاشنێوەڕووی هەینی ڕابردوو، بۆ یەکەم جارلەکاتی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری فەلەستین لەدژی ڕژێمی زایۆنی، لەبارەی گوڕانکاریەکانی ئەمدواییە لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین وتاری دا ووتی کە فەلەستینیەکان گەڵاڵەرێژانی سەرەکی ئۆپراسیۆنی " باهۆزی ئەقسا"ن .
ئاماژەیشیان دایە ئەمەکە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بۆ گەلی فەلەستین وئارمانجەکانی ئەوانە وهیچ پێوەندیەکی لەگەڵ هیچ پرس ومەسەلەیەکی ناوچەیی ونێونەتەوەییەوە نیە، وتی: ئەوشتەی کەلە باهۆزی ئەقس ڕووی دا ، نیشانی دا کە ئێران هیچ سەرپەرەستی بەسەر گروپەکانی خۆڕاگری دا نیە وبڕیاردەرانی ڕاستەقینەسەرۆکانی خۆڕاگری وخەباتکارانن.
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای وتیشی: کاروکردەوهەڵمەتی گەورەی باهۆزی ئەقسابووەبە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ئاسایشتی، سیاسی، ڕوحی وڕەوانی لە ئاستی ڕژێمی زایۆنی کەشوێنهاتی ستراتژیانەی بۆیان بەدواوە دەبێت وکات وزەمەن وداهاتووی ئەم ڕژێمە دەخاتە ژێر کارتێکەریەوە. ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕۆژی شەهیدی ئەمساڵ لەگەڵ ڕووداوەمێژووییەکان لە ناوچە هاوکات بووەوتی: لە غەززە ڕژێمی زایۆنی خەرێکی پەلامارکردنە سەر ژنان، منداڵان وبەساڵاچووان وهەموو کەسانی سیڤیلە. بەڵام لە بەرامبەردا، شایەتی ڕاوەستاوی قارەمانانەی خۆڕاگری فەلەستین لە بەرمبەر دوژمنی زایۆنین. پلاماری زایۆنیەکان لە ئاستی ناوچەوجیهان ، مەترسیدارو بێ وێنەیە. نەسرۆڵڵا بە ئاماژەدان بەمەکە دوو ملیۆن کەس لەغەززە بەشێوەی شەوانە وڕۆژانە لەژێر بۆردمان دان وتی: لەم پەلامارانە ، هیچ ڕێزوحۆرمەتێک بۆ مزگەوت ، کەنیسە ، فیرگە ونەخۆشخانەکان لەئارادانیە. سەرسۆڕهێنەرترین شت لەم دەسدرێژکاریانە ، پەلاماری ئاشكرا هاوڕێ لەگەڵ بڕوبیانووی پڕوپوچ بۆسەر نەخۆشخانەکانە. ئەم دەسدرێژکاریە، کەم نەبووەتەوە بەڵکو ڕۆژ بۆڕۆژ یش پەرەی سەندووە.
مەبەستی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی، ناهۆمیدکردنی خەڵک لە مژاری خۆڕاگریە
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان بە پیداگری لەسەر ئەمەکە زایۆنیەکان لە ئەنجام دانی کاری ترۆریستی ودڕندەکاری ، مەبەست وئامانجیان هەیە وبەگشتیی لەبەر توڵە سەند لە خەڵکی فەلەستین نیە وتی: یەکێ لەمەبەستە سەرەکیەکانی دوژمن ، تەسلیم کردنە ، نەتەنیا تەسلیم کردنی خەڵکی غەززە وفەلەستین ، بەڵکو داگری خەڵکی لوبنان وهەموو وڵاتانی ناوچەش دەبێ. مەبەستیان ، لەناوبردنی داواکاریەکانی مافی ڕەوایە. مەبەست ئەمەیە کە خەڵک لە مژاری خۆڕاگری ناۆمید بن وفەرهەنگی تەسلیم بوونیش پاوەجیی بکرێت هەتا ئەمەکە بڵێن خەرجی خۆڕاگری زۆرزۆرە ودەبێ دەستی لیی هەڵگرن .ئاژەیشی دایە ئەمەکە ڕژێمی زایۆنی خەڵکی غەززەدەکوژێت هەتا بە خەڵکی لوبنان بڵیی کە بڕوانن چارەنووسی ئێوەش بەم جۆرە دەبێت، لەدرێژەدا وتی: ئیسرائیلیەکان بانگەشە دەکەن کە دەیان هەزار مەبەستی سەربازی هیی جیهادی ئیسلامی وحەماسیان بۆردمان کردووە ، بەڵام ڕاستی ئەمەیە کەئەوان ، هەموو ماڵ وخەڵکی فەلەستینین داوەتە بەرپەلامارەکانیان هەتا ئەمەکە بە مەبەست وئامانجەکانیان بگەن ، بەڵام بەم مەبەستە ، ناگەن .
ئەو لایەنەی کە دەبێ ناهۆمید بێت ، ئیسرائیلە
نەسرۆڵڵا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە ڕواڵەتدا زایۆنیەکان لە قەڵاچوو ، ئاوارەکردن وڕۆخاندنی ماڵی خەڵکی فەلەستین لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوو دەرس ووانەیان وەرنەگرتووە وتی: ئاکام وئەنجامی ئەم کاروکردانە چ بوو؟ ئایا خەڵکی فەلەستین لە خۆڕاگری دەستیان هەڵگرت؟ بەپێچەوانە ئەمە خۆڕاگری وئیرادە وفەرهەن ، جیل بۆ جیل وبەرە بە بەرە بەهێزبوو، هەتا ئەمەکە گەیشتە بانترین ئاست وپلە لە باهۆزی ئەقسا دا. لەلوبنانیش دۆخ هەربەم جۆرەیە . خەڵکی لوبنان دوای هەموو قەڵاچووی زایۆنیەکان ، دەستیان لە خۆراگری هەڵنەگرت. سکرتێری حزبۆڵڵا جەختی کرد کە دوژمنی زایۆنی هەمدیسان وەکوو ڕابردوو تووشیی هەڵە بووە وتی: خەڵکی لوبنان پێبەندتر بوون بەخۆڕاگری.
بەداخەوە بڕیک لە میدیاکان ونووسەرانی عەرەبی وڕۆژئاویی بە شێوەی بەئەنقەست لەسەروبەندی ئەم مەبەستەی زایۆنیەکان دەجوڵنەوە. لایەنێک کە دەبێ ناهۆمید بێت ، ئیسرائیلە، ئیسرائیل بزانێ کەلەتەرمی شەهیدانی غەززە ولوبنان، بەرەگەلێک لە خۆڕاگری دروست دەبێت کە لە خەبات وشەڕلەگەڵ ئەم داگیرکەرانە ولەناوبردنیان زۆرپیداگرتردەبن.
پەلاماربۆسەر غەززە ، خۆوخدەی دڕندەکاری رژێمی زایۆنی زۆرتر دەرخست
ناوبراو ئاماژەی دابەمەکە دوژمنی زایۆنی لەم پەلامارە، زیانی زۆری لەخۆی داوتی:یەکێ لەم زیانانە ، ئەمەیە کە خۆوخدەی دڕندەکارانەی خۆی ۆرتر بە خەڵکی ناوچە وجیهان نیشان دا. ئەوان لەماوەی ساڵانی ڕابردوو لەمیدیاکان وەها نیشانیان ئەدا کە مرۆڤی باشن وخوازیاری ئاشتین ، بەڵام ئەم ڕواڵەتە باشە لەناو چوو. نەتەوەکانی ئێمە دوای ئەم پەلامارانە، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ زایۆنیەکان بە شێوەی پتەوتر ڕەد دەکەنەوە.
نەسرۆڵڵاەدرێژەدا ، خۆپیشاندانی لاگریانە لە خەڵکی غەززە کەلەوڵاتانی جۆربەجۆری ئیسلامی بەرێوەچوو، زۆربەگرینگ زانی ووتی: لەمە گرینگتر ، خۆپیشاندانانێکە کە لە واشنتۆن، لەندەن ، پاریس ووڵاتانی ڕۆژئوایی بەڕێوەچوو، گرینگایەتی زۆری بوو ، چونکە بووەهۆی گوشارخستنە سەر حکۆمەتەکانی ڕۆژئاوایی.
ئیتر هیچکەس لە جیهان خوازیاری بەردەوامی پەلامار بۆ سەر غەززە نیە ، بێجگە حکۆمەتی ئەمریکا ودڕێژەپیدرانی ڕێگای ئەم وڵاتە. ئێستا ئەمریکیەکان لەم مەسەلەیەدا تەرێک کەوتوونەتەوە.
ئاماژەیشی دایە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی – ئیسلامی لە عەرەبستان وجەختی کرد: گەلی فەلەستین چاویان بڕیوە لەم کۆبوونەوەیە . ئەمڕۆگەلی فەلەستین لەوڵاتانی ئامادەبوو لەم دانیستنە نایانهەوێ کە سوپاکانی خۆیان بۆ ئازادی فەلەستین وهەڵوەشانی گەمارۆی غەززە بنیرن، بەڵکو خوازیاری کەمترین شتن، کەمترین داواکارین ئەمەیە کە هەموو وڵاتانی عەرەبی بەشێوەی یەکدەنگ ویەکگرتوو لەبەرامبەر ئەمریکا بوەستن ومافی گەلی فەلەستین وڕاگرتنی ئەم دەسدرێژکاریان هاواربکەن وهەڕەشەی لیی بکەن کە کاروکردە ئەنجام ئەدەن. ئایا پەنجاوحەوت وڵاتی ئیسلامی تواناییان نیە تێپەڕگەیەک بکەنەوە هەتا یارمەتی مرۆڤی بگەیەننە غەززە؟
حوزۆری سەربازانی بەرجەستەی زایۆنی لەغەززە، پیشاندەری لاوازی ئیسرائیلە
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵە وێڕای ڕێزگرتن لە کاروکردەی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززە وتی: ئەم خەباتکارانە لە دۆخی زۆر دژوار خەرێکن شەڕدەکەن. ئەمڕۆ بەهێزترین هێزەڕنجرەکانی ئیسرائیلی لە غەززە شەڕدەکەن.
ئەگەر شەڕ لە غەززە ڕانەگیردرێت، پەلامار بۆسەر بنکە وپێگە ئەمریکیەکان بەردەوام دەبێت
نەسرۆڵڵا بەئاماژەدان بەمەکە یەمەن، لەهەمبەر غەززە ، هەڵوێستی بوێرانە ، دلیرانە ، ئاشکرا وڕەسمی گرتووە وچەند مۆشەک وفڕۆکەی بیفڕۆکەوانی بەرەو فەلەستینی داگیر کراو هاویشتووە وتی: ئەم پەلامارانە ورەی زۆری بە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین دا. هەڕەشەکانی یەمەن، ڕژێمی ئیسرائیلی ناچارکرد بەشێک لە سیستمەکانی پەدافەندی خۆی لە باکوور وباشووری فەلەستین بگوازێتەوەبۆئیلات. هەڕەشەی یەمەن بووەتە هۆکەناوچەی ئیلات، ئەمن نەبێت وئەم مەسەلە بەمانای کۆچ کردنی ژمارەیەکی زۆر لە ئیسرائیلیەکانە کە دەبێتەهۆی گوشارخستنی زۆر بەسەر کابینەی دوژمن.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە حوزۆری خەڵکی یەمەن لە داکۆکی کردن لە فەلەستین ، بێ وێنەیە وتی: پەلامار بۆ سە بنکە وپیگە ئەمریکیەکان لە عێراق وسووریایش لەسەروبەندی یەکگرتوویی لەگەڵ غەززەیە. ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری لە عێراق وسووریا لە سەروبەندی کۆکرانەوەی بنکە وپێگەی ئەمریکیەکان لەم وڵاتانە دایە.هەڵبەت بە داخەوە بڕێک لە بەرپرسانی فەلەستینی وتیان کە ئەم پەلامارانە هیچ پێوەندیەکیان بە فەلەستینەوە نیە ،بەڵام بەرلەئۆپراسیۆنی باهۆی ئەقسا ئەم بەرانە ئارام بوون. بڕێک لەم گروپەکانی خۆڕاگری وتیان کەپەلامار بۆسەر غەززە ڕابگرن هەتا پەلامار بۆ سەر بنکە وپێگەکانی ئەمریکا ڕابگیردرێت.
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان بە ئاماژەدان بەمەکە ئەمریکیەکان دانیان ناوە بەوە کە لە ڕەوتی ئەم پەلامارانە زیاتر لە پەنجا کەس لە هێزەکانیان برینداربوونەوە وتی: ئەمریکیەکان گوشاردەخەنە سەر ئێمە، یەمەنیەکان وبرایانی عێراقی وهیچ کەناڵێکی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ولوبنانی نەبوو کە ئەمریکیەکان لە م ڕێگەوە ، ئەم هەرەشانە بەئێمە نەگەیاندبێت. هەڵبەت ئەمانە نابێتە هۆئۆپراسیۆنی ئێمە وبرایانی عێراقی ویەمەنی ڕابگیردرێت. ئەگەر ئەمریکیەکان دەیانهەوێ ئۆپراسیۆن لەدژیان لە عێراق وسووریا ڕابگیردرێت، وناوچە بەرەو شەڕحەرەکەت نەکات، دەبێ شەڕلەدژی غەززە ڕابگیردرێت.
وتیشی: هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی لاگری وپشتیوانی سیاسی، سەربازی وماڵیی لە خۆڕاگری فەلەستینە ، وئەم مەسەلە لە هیچکەس شاراوە نیە ، وتی: ئێران هەڵوێستی خۆی لەهەمبەر لاگری وپشتیوانی لە خۆڕاگری ناگوڕێت ، بەڵکوهەمیشە لە دۆخی داکۆکیکار وپشتیوان دەمینێتەوە.ناوبراو لەبارەی دەوری خۆڕاگری لوبنان لە داکۆکی کردن لە غەززەیش وتی: لەبەرەی لوبنان ، ئۆپراسیۆن لە هەشتەمی ئۆکتۆبر هەتا بەئەمڕۆ بەردەوامە. بەپیی هەمووکاروکردەی پێشپێگرانە، ئۆپراسیۆنی ئێمە بەردەوام دەبێت. لەحەوتەی رابردوو، ژماری ئۆپراسیۆنەکانی ئێمە پەرەی سەندووە وجۆری ئۆپراسیۆنەکانیش لە باری چەکەوە بەرزبوووەتەوە. ئێمە بۆ یەکەم جار لە مێژوو خۆڕاگری ، لەفڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان کەڵکمان وەرگرت.
مۆشەکەکانی برکان ؛ بەڵای گیانی زایۆنیەکان
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا بەئاماژەدان بەمەکە لە ماوەی ڕؤژەکانی ڕابردوو لە مۆشەکی برکان کەڵک وەرگیراوە وتی: کێشی ئەم مۆشەکانە زیاتر لە ٣٠٠ هەتا ٥٠٠ کیلوگرامە. پانسەد کیلو مادەی تەقەمەنی لەسەر بنکە وناوەندەکانی ئیسرائیل بڕژێنرێت. بۆ یەکەم جاریش لە وەڵام بە جەنایەتی دڕندانە لە " عیناتا" لە مۆشەکی کاتیوشا کەڵكمان وەرگرت. لەپەلاماری قوڵ بۆسەر ڕژێمی زایۆنیش پێشکەوتنمان بووە.نەسرۆڵڵلا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە زیاتر لە ٣٥٠ کەس لە سەربازان وشارۆچکە نشینان لەناوچەی ئەلجلیل برینداربوونەولە نەخۆشخانەداخەوێندراو جەختی کرد: ئێمە لە حەوتەی ڕابردوو شایەتی شایەتی وەبەر پەلامار درانی کەسانی ناسەربازی لە لوبنان بووین کە وەڵاممان دایەوە.ئێمە بە زایۆنیەکان وتمان کە بەهیچ لەونێک ئیزن نادەین دەسدرێژی بکرێتە سەر کەسانی ناسەربازی.ئەمڕۆژیش دەڵین کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ی شناسایی ئێمە دەگەنە باکووری فەلەستینی داگیرکراوو بڕێکیان دەگەنە حەیفا ، عەکاوسفد.
لەشەڕی غەززە، مەیدان، دواقسە دەکات
ئاماژەیشی دایە ئەمەکە هەڕەشەی زایۆنیەکان لەدژی لوبنان ئەم ڕؤژانە پەرەی سەندووە کە پیشاندەری نیگەرانی ئەوان لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆڕاگریە، جەختی کرد: هەڵوێستی خەڵک وسیاسەتمەدارانی لوبنانی، داکۆکی کردن لەگەلی فەلەستینە. ئەم هەڵوێستانە بووەتە هۆکەبەرەی لوبنان کارامە بێت. سیاسەتی ئێمە ئەمەیە کە مەیدان ، دوا قسە بکات. ئێمە ئیزن ئەدەین کاروکردەی مەیدانی ئەنجام بێت،وپاشان لێک ئەدەینەوە کە چ ڕوودەدات. کەوایە دەبێ چاوەکان لە مەیدان بێت ، نەئەو قسانەی کە ئێمە دەیکەین .سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا بەپیداگری لەسەر ئەمەکە دەبێ زەخت وگوشارخستنە سەر دوژمنی زایۆنی بەردەوامبکرێت ،وتی: ئیمە چاومان بڕێوەتە ئاسۆیەک کەتیدا، فەلەستین سەردەکەوێت ودوژمن ناتوانێ دەستی ڕابگات بەهیچکام لەمەبەست وئامانجەکانی. ئیشەڵڵا سەرکەوتن دەس دەکەوێت وهەموو شایەتی ئازادی قودس وخوێندنی نوێژ لەمزگەوتی ئەقسا دەبن.