چوونەسەری ڕێژەی شەهیدانی فەلەستینی بۆ زۆرتر لە یازدە هەزار کەس
دەستدڕێژی ڕژیمی داگیرکەری زایونی بۆسەر کەرتی غەززە، لەدوای هەڵمەتەکەی گەردەلولەکەی ئەقسا لەکاتێکدا دەچێتە نێو سی و نۆهەمین ڕۆژی خۆی کە بەهۆی بەردەوامی ئەو پەلامارە دڕندەکاریانە بەدژی خەڵکی سڤیل دۆخەکە یەگجار دژوارتر بوە بەجۆرێک کە ئاژانسی فریاگوزاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان واتە ئانڕوا وریایی داوە ەهەمبەر ڕاگیرانی چالاکی مرۆیی و لە کەرتی غەززە لەبەر کەمی سووتەمەنی و تا چلو هەشت کاتژومێری داهاتوو.
نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتە یازدە هەزارو سێسەدو شەست شەهید، بۆوێنە چوارهەزارو نۆسەدو شەش منداڵ و سێ هەزارو سەدو سی ژن و بیست و نۆ هەزارکەسیش بریندار بوون کە حەفتا لەسەدی ئەوانیش هەر منداڵن.
ئەرتەشی ڕژیمی زایونی شەوێ ڕابردووش هەڵی کوتایە سەر کەمپی جیبالیاو دوازدە ماڵی خاپوور کردن و سی و یەک فەلەستینی شەهیدو نۆ کەسیش بریندار بوون.
ئەو دامەزراوە فەلەستینیە هاوکات خوازیاری گەیاندنی گەیشتنی خێرای سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە بوە بەر لە سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی.
نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی غەززە وێرای بە بەرپرسیار زانینی زایونیستەکان لە کارەساتەکانی کەرتی غەزە خوازیاری کرانەوەی بوارو بازگەی ڕەفەحیش بوە بۆ هەمیشەو بەخێرایی.
ئەرتەشی ئەو ڕژیمە دوێنێ هەواڵنێرانی جێگیر لە شارۆچکەی یارۆنی باشوری لوبنانیشی کردە ئامانج و حیزبوڵڵای لوبنانیش لە ڕاگەیاندراوێک دا پەلاردانی ئەو هەواڵنێرانەی بە توندی شەرمەزار کرد.
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچە لەبەر پەلاماری دڕندانەی زایونیستەکان ئیترناتوانن ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە بەرن و "ئانروا"ش ڕایگەیاند کە بێتوو یارمەتی مرۆیی بەخێرایی نەگا، نەخۆشخانەکانی ئەو کەرتە تا چلوهەشت کاتژومێری داهاتوو لەکار دەکەون.