ئاگربڕدەبێ بەپیی شەرت ومەرجی خۆراگری بێت
ئەندامی بزوتنەوەی خۆڕاگری حەماس وتی: شەرت ومەرجی ئێمە بۆ ڕاگرتنی شەڕدەبێ ڕێزی لیی بگیردرێت، ئاگربڕوئارامش بەپێی شەرت ومەرجی ئیسرائیل قەبوڵ ناکەین
وتووێژی تایبەتی هەواڵ بە مژاری غەززە یەک دەنگ پشتیوانی خۆڕاگری میوانداری بەڕێز مستەفا یوسف ئەللداوی ئەندامی بزوتنەوەی خۆڕاگری حەماس بوو.
ئەلداوای سەرەتا وتی: دروودو سڵاوئەنیرم بۆ خەڵکی ئێران کەلەتەنیشتمان دابوون ولەتەنیشت مەسەلەی فەلەستینیش داین ئێمە روداوەکانی تاران وڕوداوەکانی شارەکانی ئێران خۆپیشاندانی بەربڵاوکەبەڕێوەچووە لەپشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین پێوشوین دەگرین کەلەتەنیشت ئێش وژانەکانی ئێمە دان وڕێزدەگرین لەهەڵوێستە بوێرانەکانیان ، حکۆمەت ، خەڵک وبەرپرسانی ئێران ،ئێمە هەمیشە لە فەلەستین دەڵین کە تەنهاوەزیری دەرەوەی خۆڕاگری وەزیری دەرەوەی ئێرانە وئەمە دەرفەتێکی باش ولەبارە کە ڕێزبگرین لە ناوی هەموو فەلەستینیەکان لەهەڵوێستە سەرنجڕاکێشەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێز ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئیسلامی کاتێک کە داوای کرد لە ئۆمەتی عەرەبی وئیسلامی کە جمووجوڵی وکاروکردە لەخۆیان پیشان بدەن .بۆ ڕزگاری خەڵکی فەلەستین وپشتیوانی لییان ئیسرائیل هەڵەی گەورەی کرد کاتێک کەپیی وابوو بە کوشتن وقەڵاچوو کردن جەنایەت توانایی هەیە ودەتوانێ کە نەتەوەی فەلەستین بیدەنگ بکات. ئێمە ئەمڕۆ لە ٣٩ مین ڕۆژی شەڕداین زیاترلە ١٢هەزارکەس هەتا ئێستاکە شەهید بوونە وزیاترلە ٣٠٠٠هەزارکەس وون بوون لەژێرداروپەردوو دا لەڕاستی دائەوانیش شەهیدن یانی ئێستا١٥هەزارشەهیدمان هەیە ونزیک بە سیی هەزارکەسیش بریندارمان هەیە وسەتی ٦٥لە بیناکانی غەززەیش کاول بوونە نەخۆشخانەکانیش ڕۆخاون وگەمارۆ دراون .