ئانڕوا پێویستی بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنییە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422989-ئانڕوا_پێویستی_بە_زیاتر_لە_١٥٠_هەزار_لیتر_سووتەمەنییە_بۆ_ڕاپەڕاندنی_ئەرکەکانی_لە_غەززە
ئاژانسی ئاوارە فەلەستینییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئانڕوا) رایگەیاندووە کە بۆ جێبەجێ کردنی پلان و کارەکانی لە غەززە لە ڕۆژدا پێویستی بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنییە .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2023 14:30 Asia/Tehran

ئاژانسی ئاوارە فەلەستینییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئانڕوا) رایگەیاندووە کە بۆ جێبەجێ کردنی پلان و کارەکانی لە غەززە لە ڕۆژدا پێویستی بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنییە .

ئانڕوا وەکوو سەرەکیترین  ئاژانسی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە لە کەرتی غەززە چالاکی دەنوێنێ و تا ئێستا بۆ هەشتسەد و سی هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە سەرانسەری ئەم ناوچەیە پەناگە و حەشارگەی ئەمنی داناوە، ڕایگەیاند کە بۆ جێبەجێ کردنی پلان و کارەکانی لە بواری فریاگوزاری و ئاراستەکردنی ڕاژەکاری بە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە ، لە ڕۆژدا پێویستی بە  ١٦٠ هەزار لیتر سووتەمەنییە کە دەکاتە چل و دوو هەزار و دووسەد و شەست و هەشت گاڵۆن.

لە بەیاننامەکەی ئانڕوادا هاتووە کە بێتوو سووتەمەنیی پێویستی دابین نەکرێ، کاروبارەکانی لە غەززە لەبەر نەبوونی سووتەمەنی، ئەوپەڕی تا چلو هەشت کاتژمێری دیکە ڕادەوەستێ.