تشرینی دووه‌م 23, 2023 17:30 Asia/Tehran

خۆڕاگریی فەلەستین وێنەگەلێکی لە بارەی زەبروەشاندنی قورسی هێزەکانی فەلەستین لە لەشکریانی زایۆنی بڵاوکردەوە.

ئەو وێنانەی کە خۆڕاگریی فەلەستین بڵاوی کردووەنەتەوە نیشان دەدەن کە هێزەکانی خۆڕاگری لە دوورایی چەند مەترێک سەربازانی زایۆنی دەکەنە ئامانج و سەربازانی زایۆنی کە بە هەموو جۆرە چەکێکەوە تەیارن و بە زرێپۆشەوە چوونەتە ناوچە فەلەستینییەکانەوە، دەکرێنە ئامانج و زرێپۆشەکانیان تێک دەشکێندرێن.

لە بەشێک لەو وێنانەدا دەبینین کە لەشکریانی زایۆنی کە لە بۆسەی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین توش ھاتوون ، بە تانک و زرێپۆشەکانیان لەو شوێنە هەڵدێن.

لەم وێنانەدا هێزەکانی خۆڕاگری لە کاتی ھەڵدانی دروشمی (اللە اکبر) لەشکریانی داگیرکەری زایۆنی و ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەنە ئامانج.

سەرپەیڤ