تشرینی دووه‌م 28, 2023 08:00 Asia/Tehran

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە بیست و یەک فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری چەکدارانی زایونیستی بۆسەر بنەماڵەی گیراوە فەلەستینیەکان بریندار کراون.

مانگی سووری فەلەستینی ڕایگەیاند کە لەدرێژەی پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر کۆبوونەوەی بنەماڵەی گیراوە فەلەستینیەکان لەدەرەوەی گرتوخانەی جەنگی عەوفەر هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای شاری ڕاموڵڵا، بیست و یەک فەلەستینی بریندار بوون.

ئەو دامەزراوە فەلەستینیە ڕایگەیاند کە بنەماڵە فەلەستینیەکان چاوەڕوانی ئازادکرانی گروپێکی دیکە منداڵ و تازەلاوە بەدیگیراوەکانیانن لە گرتوخانەکانی ڕژیمی زایونیستی و بەپێی ڕیککەوتنەکەی نێوان تلاویڤ و حەماس کە روبەروو بونەوە لەگەڵ پەلاماری چەکدارانی ئەو ڕژیمە.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە چەکدارانی ئەو ڕژیمە تەقەیان لەو فەلەستینیانە کردوەو بەشێوەیەکی بەربڵاو گازی فرمێسک هێنیان تێگرتوون.

مانگی سووری فەلەستین"یش ڕایگەیاند کە لەئاکامی ئەو پەلامارە لەبەردەرکی گرتوخانەی عوفەرو بەهۆی گولەی ساچمەیی و گازی فرمێسک هێن سەرجەم بیست و یەک فەلەستینی بریندار بوون. 

سەرپەیڤ