پەلاماری بەربڵاوی چەکدارانی زایونیست بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا
لەدرێژەی پەلاماری بەربڵاوی زایونیستەکان بۆسەر لێواری رۆژئاوا ژومارەیەکی بەرچاو لە گەنج و لاوانی فەلەستینی بەبێ هیچ هۆیەک گیراون و ژومارەیەکیش بریندار بوون.
داگیرکەرە زایونیستەکان بەستێنی پەلامارەکانیان بۆسەر ناوچە جۆربە جۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا پەرە پێ داوە، بەجۆرێک کە لەماوەی چەند کاتژومێری ڕابردوو هەڵیان کوتایە سەر ناوچە ڕۆژهەڵاتیەکانی نابلۆس و کەمپەکانی عەسکەرو بەلاتە.
هەربەم ئاراستەیەدا میدیا فەلەستینیەکانیش ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوە لە کەمپی عەقەبەوە هاوکات لەگەڵ پەلاماری داگیرکەران بۆسەر ماڵی فەلەستینیەکان بیستراوە.
لەدوای برینداربوونی چەند فەلەستینی لەلایەن ئەو داگیرکەرانەوە، نەیانهێست ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکان بچنە ئەو کەمپە.
چەکدارە زایونیستەکان هاوکات پەلاماری گوندی بەدرەسی باکوری ڕۆژئاوای ڕاموڵڵاشیان داوەو بە بیانووی پشکنین هەڵیان کوتاوەتە سەر چەند ماڵ و چەندین کەسیان لە دەڤەرەکانی کەفەرنیعمە دەست بەسەر کردوە.