ئەبووشەریف: ڕژیمی زایونیستی بەنیازی لەنێوبردنی هێزەکانی خۆڕاگری بوو بەڵام تەواو ئیفلیج بوو
نوێنەری جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران ڕەخنەی گرت لە دووڕویی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی لەهەمبەر پرسی فەلەستین و قەڵاچۆکردنی خەڵکی غەززە.
ناسر ئەبووشەریف"ی نوێنەری بزوتنهوهی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران لەمیانەی وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە سەرەڕای پێداگری ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەی ڕیاز و داواکاری کۆمکاری عەرەب بلەسەر پێویستی کرانەوەی بازگەی ڕەفەح بەداخەوە ئەو وڵاتانێکی وەک میسر کە هاریکاری ڕژیمی زایونین وبازگەی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ غەززە، نەیانتوانی هەڵوێستێکی شێلگیر ڕەچاو بکەن و ئەو بازگە بکەنەوە بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی غەززە.
ئەو کاربەدەستە باڵایەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە دڕیژەدا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی بەنیازی لەنێوبردنی هێزەکانی خۆڕاگری بوو بەڵام تەواو ئیفلیج بوو.
ناوبراو وتی: کوا دەکرێ هاوکات پاڵپشتی لە غەززەش بکرێ و پەیوەندی سازان و ئابوری و ئاسایشی ئاشکراو نهێنی لەگەڵ ئەو ڕژیمە دابمەزرێندرێ، چونکە هەر پەیوەندیەک لەگەڵ ڕژیمی زایونیستی بە زیانی خەڵکی فەلەستینەو بە بڕوای من ئەوانەی کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕژیمە بە قازانج دەزانن ڕاستگۆ نین.