وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین: هەتا ئێستاکە یارمەتیە پزیشکیەکان بۆنەخۆشخانەکانی باکووری غەززە نەگەیشتووە
بەڕێوەبەری گشتیی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆلەچوارەمین ڕۆژی تەقەوەستانی غەززە وتی هەتا ئێستاکە یارمەتیە پزیشکیەکان نەگەیشتووەتە باکووری کەرتی غەززە
بەڕێوەبەری گشتیی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە دوێنێ دوشەممە لە چوارەمین ڕۆژی تەقەوەستانی نێوان ڕژێمی زایۆنی وبزوتنەوەی خۆڕاگری فەلەستین لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، وتی: خوازیاری گوێزرانەوەی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەکانی باکووری کەرتی غەززەین .
وتیشی: یارمەتیەکانی پزیشکی هەتا بەئێستاکە نەگەیشتووەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە وتی: کادێری پزیشکی دەبێ بە پشتیوانی نێو دەوڵەتی بگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە وباکووری غەززە.
هەرلەم پێوەندیهەدا وتەبێژی بەرگریکاری شاریی لەغەززە وتی: هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە تەرمی شەهیدان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی قودسی غەززە دان کە ئیمکانی ئەسپەردە کردنیان نیە .ئەم وتەبێژە هەروەها وتی: تائێستاکە هیچ یارمەتێکمان وەرنەگرتووە ، هیچ سووتەمەنێک نەگەیشتووەتە دەسمان . وتیشی: پێویستیمان بە تیمەکانی بەرگری شاری عەرەبی هەیە هاوڕێ کەرەسەوئامیرەکانیان بۆ یارمەتی گەیاندن .