تشرینی دووه‌م 30, 2023 16:30 Asia/Tehran

بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هاودەنگی و هاوبیری لەنێوان گوردانەکانی قەسام و سەرایا قودس لەئاستێکی بەرز دایە، کە ئەو وێنگەیە مایەی شانازی جیهانی ئیسلامە.

بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە خۆڕاگریە پاڵەوانەکەمان یەکڕیزەو بەئامانج و ئاواتی هاوبەشەوە پێکەوە هاتۆتە نێو گۆڕەپانی شەڕ.

جیهادی ئیسلامی لەو ڕاگەیاندراوەی دا وێڕای ئاماژە بە هەڵسوکەوتی جوانی خەباتگێڕانی خۆڕاگری لەگەڵ گیراوە زایونیستەکان وتی: ئەو هێزانە دیمەنێکی مرۆڤانەیان لەخۆیان بەدیار خست کە نیشاندەری وەفاداری خەڵکی فەلەستینە بە بەهاو بایەخە ئایینی و ئیسلامیەکان.

پێشتریش گوردانەکانی سەرایاقودسی لقی جەنگی بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاندبوو کە ژومارەیەک بارمتەی سڤیلی زایونیستی وەک بەشێک لە پێنجەم گروپی ڕێککەوتنی  گۆڕینەوەی ئەو بارمتانە لەلایەن ئەو بزاڤەوە ڕادەست کراونەوە.

سەرپەیڤ