جیهادی ئیسلامی: داگیرکەران شەڕ دەست پێ دەکەنەوە
عەلی ئەبو شاهین، ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، وتی: دوژمن بەردەوام بە لەشکرکێشی بۆ کەناری ڕۆژئاوا و کوشتنی خەڵکی مەدەنی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستەکەی دەدات.
عەلی ئەبو شاهین، ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، وتی: دوژمن بەردەوام بە لەشکرکێشی بۆ کەناری ڕۆژئاوا و کوشتنی خەڵکی مەدەنی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستەکەی دەدات.
عەلی ئەبو شاهین، لە بەرپرسانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، وتی: پێشبینی دەکەین کە داگیرکەران دوای شکستەکەی خولی یەکەمی شەڕی غەززە، بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی ئەو شکستانە یان دەربازبوون لە ڕەخنەکانی ڕای گشتیی زایۆنیستی.ململانێکان دەستپێبکاتەوە.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ بەرگری لە گەلی فەلەستین، وتیشی : تا ئێستا لە هیچ دانوستانێک سەبارەت بە سەربازە دەسبەسەرکراوەکانی زایۆنی کە لە دەستی بەرخۆداندان بەشداریمان نەکردووە. دوژمن هەوڵ دەدات بە دەستدرێژیی بەردەوام لە کەناری ڕۆژئاواو کوشتنی خەڵکی مەدەنی قەرەبووی شکستەکەی بکاتەوە.
ئەبو شاهین ڕاشیگەیاند: دوژمن هەوڵدەدات بە هێرشکردنە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و کوشتنی خەڵکی مەدەنی قەرەبووی شکست و زیانەکانی بکاتەوە.
سەرەڕای ئاگربەستی سستەک لە غەززە، ڕژێمی ئیسرائیل بەردەوام بووە لە هێرشە کوشندەکانی بۆ سەرە کەرتی ڕۆژئاواو ئەوەندەی بە ناوی ئاگربڕەوە زیندانیی فەلەستینیی ئازاد کردووە بە هەمان ڕادەش فەلەستینیی گرتووە.