کەنعانی : ناوزڕاوێکی ئەخلاقی تر بۆ ئەمریکا
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بەرەکۆژی وجینۆسایدی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەی لە ڕۆژی هەینی بە چراسەوزی ئەمریکای ناوزڕاوی گەورەی ئەخلاقی بۆ واشنتۆن زانی ووتی: ئەم جەنایەتانە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤی ئەمریکیایی نیشانی جیهانیەکان دا
ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی هەینی دەی سەرماوەزودوای تەقەوەستانی کاتیی کە چەندجاردرێژکرایەوە ، خۆلی نوێ پەلامارەکان بۆ سەرغەززەی دەسپێکردەوە کەبە هۆیەوە نزیک بە ٢٠٠ کەس شەهید ونزیک بە ٦٠٠ کەسی تریش لەماوەی یەک ڕۆژ برینداربوون. بەپیی دوایین ئاماروڕێژەی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ڕۆژی هەینی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ، ١٧٨کەس شەهید و٥٨٩کەیش برینداربوونە. هەرلەم بارەوە وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ناسر کەنعانی کە ڕؤژی هەینی کاردانەوەی نیشان دا بە دەسپێکرانەوەی پەلاماری زایۆنیەکان لەدژی غەززە وتی: نزیک بە ٢٠٠ شەهید و٦٠٠ بریندار ئاکامی ٢٤پەلاماری سەربازی ودڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرغەززە دوای کاروکردەی ڕژێم لەکۆتایی دان بە تەقەوەستانی حەوت ڕۆژە بووە. پەلامارگەلێک کە هەمدیسان بە چراسەوزی ئەمریکا دەسپێکراوەوهەتا لەسەر تاوانە دڕندانەکانی جێنۆسایدی زیاترلە ١٦ هەزارفەلەستینی لەماوەی ٤٨ ڕۆژ، پیڕستێکی بەرزی تر لە جەنایەتەکانی جەنگی ، منداڵکۆژی وبەرەرکۆژی زێدەبکات.