کانونی یه‌که‌م 04, 2023 09:30 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس وتی؛ ئەمریکا پشتیوانی ڕژێمی زایۆنییە لە هەموو قۆناغەکانی دەسدرێژیی و په لاماره تیرۆریستییەکانی ئەم ڕژێمەدا.

عزت الرشق» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند لەو کاتەوەی ڕژێمی زایۆنی دەستدرێژی کردۆتە سەر کەرتی غەززە، حکومەتی ئەمریکا نەک هەر چراسەوزی  نیشان داوە بەم پەلامار،  قەڵاچۆ کردن و ژینۆسایدەی دژ بە گەلی فەلەستین دەکرێ، بەڵکوو تا بووە هەر پشتیوان و داکۆکیکاری بتەو و بێ شەرت و مەرجی ئەم ڕژێمە لە هەموو قۆناغەکانی پەلامارەکان و هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی بووە. "عزت الرشق" وتیشی، ئەمڕۆکە درۆ و دەلەسەکانی ڕژێمی زایۆنی کە حەماس بە بەرپرسی دەستپێبوونەوەی شەڕ و نوێ نەکرانەوەی ماوەی ئاگربڕ پێناسە دەکات، لەوپەڕی بێشەرمییەوە دووپات دەکرێنەوە.

ئەم ئەندامە باڵایەی حەماس پێی داگرت؛ جەنایەتکارانی جەنگی واتە "جۆ بایدێن"ی سەرۆکی ئەمریکا و "ئانتۆنی بلینکێن"ی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەم سیاسەتی لایەنگرانەیان، لە دام و دەزگەی پڕوپاگەندەی زایۆنییەکاندا بوونەتە بێژەر و وتەبێژیان کە هەڵبەت درۆکانیان هەروەک کردەوەکانی دیکەیان سەبارەت بە هاندانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ژینۆساید و کوشتنی ژن و منداڵی فەلەستینی بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئاشکرا بووە. 

سەرپەیڤ