ئەندامی حەماس: دەستبەسەرکراوانی ئیسراییل بە ڕاگیردرانی داگیرکاری نەبێ، ڕووی ئازادی بە خۆیانەوە نابینن
ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی؛ هەتا ئەوکاتەی کە جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل لە غەززە بەردەوام بێ، مامەڵەی دیلبەدیلمان نابێ.
"زاهر جەبارین" بەرپرسی لیژنەی دیل و بریندار و شەهیدی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ بە ئاماژە بە پرۆسەی دیلبەدیل بە ناوبژیوانیی قەتەر وتی؛ هەوڵەکان بەردەوامن و برایانمان لە قەتەر یەکسەر تێدەکۆشن بۆ ئەوەی دەسدرێژییەکانی ئیسراییل بۆ سەر غەززە ڕاگرن، ئێمە پێشنیارمان داوە کە کەسانی تەمەن سەرووی شەست ساڵ لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلیدا لە بری ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکانی تەمەن سەرووی شەست ساڵ، ئازاد بکرێن.
ئەندامی باڵای حەماس وتی؛ دەستبەسەرکراوانی زایۆنی هەتا ئەوکاتەی جەنایەتەکان لە غەززە بەردەوام بن، ڕووی ئازادی بە خۆیانەوە نابینن. خۆڕاگری و لە سەروویانەوە حەماس لە غەززە مکوڕە لە سەر ئامانجەکانی و ئێمە دڵنیاین کە گەلی فەلەستین، ڕیشەی داگیرکاری دەردێنێ.
جەبارین داوای لە هەموو زلهێزانی جیهانی کرد کۆتایی بێنن بە داگیرکاریی ئیسراییل لە ناوچە فەلەستینییەکان و قودسی داگیرکراودا.
جەبارین ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئێمە ئامادەی قوربانیدانین بۆ ئازادکردنی خاک و نیشتمانمان و بە سەربەخۆیی تەواویش نەبێ، بە شتیتر ڕازی نابین.