٧٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی خەڵکی غەززە لە دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423427-٧٠٠_ملیۆن_دۆلار_زیانی_خەڵکی_غەززە_لە_دەسدرێژیی_ڕژێمی_زایۆنی
ناوەندی ئاماری فەلەستین ڕایگەیاند کە زیانی ڕاستەوخۆی کەرتی غەززە لە ئەنجامی ئەم شەڕە لە مانگی یەکەمدا بە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2023 06:30 Asia/Tehran

ناوەندی ئاماری فەلەستین ڕایگەیاند کە زیانی ڕاستەوخۆی کەرتی غەززە لە ئەنجامی ئەم شەڕە لە مانگی یەکەمدا بە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاماری فەلەستین، هەژاری 90%ی،  بێکاری 65%ی  و  هەڵاوسانی 12%ی  لە ئەنجامە ئابوورییەکانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنییە بۆ سەر کەرتی غەززە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٤٧ هەزار کرێکاری فەلەستینی لە کەرتی ناحکومی کار و پیشەیان لەدەستداوە و ٥٦ هەزار سەندیکای پیشەسازی و کرێکاریش چالاکییەکانیان ڕاگرتووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیانە ئابوورییەکانی کەرتی غەززە لە ماوەی گەمارۆدانی ئەم کەرتە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە تا ئێستا، بەبێ لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییەکانی دەستدرێژییەکەی ئێستا، ٣٥ ملیار دۆلار بووە.

لە شەستەمین ڕۆژی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی بێ دەرەتانی غەززە، ژمارەی شەهیدان گەیشتۆتە پازدە هەزار و ٥٢٣ کەس کە شەش هەزار و ٦٠٠ کەسیان منداڵن و چوار هەزار و ٣٠٠ کەسیشیان ژن.