بەردەوام بوونی پەلامارەکانی داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423487-بەردەوام_بوونی_پەلامارەکانی_داگیرکەرانی_زایۆنی_بۆ_سەر_نەخۆشخانەی_کەمال_عەدوان
ژێدەرە فەلەستینیەکان باسی بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان و ئۆردوگای جەبالیایان کردووە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2023 09:00 Asia/Tehran

ژێدەرە فەلەستینیەکان باسی بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان و ئۆردوگای جەبالیایان کردووە.

ژێدەرە نەخۆشخانەییەکان ڕایانگەیاند؛ لە شەوی ڕابردووە تا ئێستا حەفتا گوللەتۆپ لە لایەن داگیرکەرانەوە تەقێنداروە بەرەو نەخۆشخانەی کەمال عەدوان. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ئۆردوگای جەبالیایش کە ١٠٠ بنەماڵەی تێدایە، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆردومان کراوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەیش بە هۆی بۆردومانکرانی بلووکی ژمارەی دوو ئۆردوگای جەبالیا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ژمارێک لە دانیشتووانی شەهید بوون. ژێدەرە نەخۆشخانەییەکانی غەززەیش ڕایانگەیاندووە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەکان باکووری غەززەیان بەرداوە و بەرەو باشووری ڕۆیشتوون کە لە ژێر مەترسیی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنیدایە. هەروەها هەواڵدەریی فەلەستینیی شەهابیش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کۆپتەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماردانی خوێندنگەی ئاوارەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بۆمبی دووکەڵییان بەکارهێناوە. هەروەها بە هۆی پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر خوێندنگەی "مەلیک" لە "بەنی سوهەیلا" لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس سێ ئاوارەی نێو ئەم خوێندنگەیە بریندار بوون.