کانونی یه‌که‌م 09, 2023 16:10 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لەماوەی چەند کاتژومێری رابردوودا نوێترین دڕندەکاری خۆیان بەرامبەر بە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین بەڕێوە برد.

ڕۆژنامەی فایننشڵ تایمز لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاندوە کە ڕێژەی ئەو کاولکاریانەی کە لەئاکامی بۆردومانەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە ڕویان داوە هاوشێوەی ئەو کاولکاریانەیە کە لە شەڕی جیهانی دووهەم دا لە وڵاتی ئاڵمانیا ڕوی دا.

فڕۆکە شەرکەرو تۆپخانەی زایونیستەکان ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەربڵاو ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە هەر لە باکورەوە تا باشووری کردە ئامانج و لەم نێوەدا مزگەوت و ناوەندە دەرمانیەکانیش بەشێک بوون لە ئامانجەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە.

فڕۆکە شەرکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلامارێکی دڕندانەیان کردەوە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە.

وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر کەمپی فارعەی لێواری ڕۆژئاوا شەش فەلەستینی شەهید کران.

گوردانەکانی قەسامیش لەوڵامی ئەو دڕندەکاریانەدا، بە مووشەک هەڵیان کوتایە سەر تلاویڤ و هاوکات ڕاشیانگەیاندوە کە هێزەکانیان ئەو زایونیستانەیان لە نزیکەوە مووشەک باران کرد کە لەنێو بیناکان دا خۆیان حەشار دابوو، کە لەئاکامی دا ژومارەیەکی بەڕجاو زایونیست کوژران و بریندار بوون.

جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش ڕایگەیاندوە کە هێزەکانی جێگیر لە خان یونس و دەیربەلەح لەگەڵ چەکدارە داگیرکەرکان تووشی شەڕو تێکهەڵچوون هاتون کە ئەو شەڕە تائێستاش هەروا بەردەوامە.

وتەبێژی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەش کوژرانی دوو ئەفسەری خۆی لە غەزە پشتڕاست کردۆتەوە کە بەمجۆرە ژوماری کوژراوانی زایونیست لە غەززە گەیشتۆتە نەوەدو چوار کەس، بەرلەمەش ڕاگەیاندرابوو کە ڕۆژی ڕابردوو دە چەکداری ئەو ڕژیمە کوژراون.

سەرپەیڤ