کانونی یه‌که‌م 09, 2023 16:19 Asia/Tehran
  • حەماس: ڤێتۆی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن ئەمریکا، بەشداری ڕاستەوخۆ لە جنێۆسایدی گەلی فەلەستینە

"عیزەت ئەلرەشق " ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس کاروکردەی ئەمریکا لە ڤێتۆی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی کەخوازیاری تەقەوەستان لەغەززە ببوو، بە توندی شەرمەزارکرد

"عیزەت ئەلڕەشق" ئەندامی نوسینگەی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ڤێتۆی ئەمریکا لەدژی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشت کە خوازیاری تەقەوەستان لە غەززەیە ، پرس ومژارێکی غەیرەئەخلاقی ونامرۆڤانەیە.

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس پیداگرت، کێشەوئاستەنگ نانەوەی واشنتۆن لە دەرکردنی بڕیارنامە بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەشداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ داگیرکەران لە قەڵاچووی خەڵکی فەلەستین  وتووشبوونی جەنایەتی زۆرتر لە پاکتاوکرانی ئەتنیە.

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان دوای تەئیدی سێزدە وڵات، نەیارەتی وڤێتۆی ئەمریکاودەنگی بێ لایەنی بەریتانیا ، لەپەسەن کرانی بڕیارنامە بۆ تەقەوەستانی مرۆڤ دوستانە لەغەززە ناکارامە مایەوە. نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها ئیدعای کرد: ناتوانین دەنگ بدەین بە بڕیارنامەیەک کە ترۆریسمی حەماس لەدژی کەسانی سیڤێلی ئیسرائیلی شەرمەزارناکات. بەریتانیا بە ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیە دەنگی بێ لایەنی دا وئەندامانی تری ئەنجومەن بەم بڕیارنامەیە دەنگی ئەرینی یان دا. نوێنەری چین لە ئەنجومەنی ئاسایشت وتی": ئێمە بەداخەوین کە ئەمریکا لە ڤێتۆی خۆی لە دژی بڕیارنامەیەک کەخوازیاری تەقەوەستان وئاگربڕلە غەززە بەپیی بەردەوامکرانی جێنۆساید لەویدایە، کەڵکی وەرگرت. نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕەخنە وگازندە لەکاروکردەی ئەمریکا لە ڤێتۆی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆتەقەوەستانی مرۆڤی لە غەززە وتی: ئەمریکا هەمدیسان پێشگیری کردلە تەقەوەستان لە غەززە وپیشگیری کرد لە تەقەوەستان یانی حۆکمی لەسێدارەدرانی ئەمریکا بۆ هەزاران وڕەنگە دەیان هەزار فەلەستینی .