بەردەوام بوونی بۆردومانی دڕندانەی غەززە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە
پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بەردەامە و بە هۆی ئەم پەلامارانەوە ژمارێکی زیاتر شەهید و بریندار بوونە.
میدیاکان لە غەززە باسی بۆردومانی قورسی ئەم کەرتە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە دەکەن. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس کە لە باشووری غەززەدایە یەکبین بۆردومان دەکەن. ئەلمەیادین باسی شەهید بوونی هەژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی غەززە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا دەکەن.
لە جەبالیایش داگیرکەران دەستیان داوەتە کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵک و کارەساتی دڵتەزێنی زۆر دەخوڵقێنن. لە تەلزەعتەر و هەروەها لە چوار خوێندنگەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە ئۆردوگای جەبالیا، کوشتارێکی دیکە لە لایەن داگیرکەرانەوە ڕوویداوە. بە هۆی بۆردومانکرانی ماڵێک لە ڕەفەح لە باشووری غەزە، ژمارێکی دیکەی خەڵکی مەدەنی شەهید و بریندار بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماری تازەیان بۆ دەیرولبەلح لە ناوەڕاستی غەززەیش ژمارێک خەڵکی مەدەنییان شەهید کرد و ژمارێکی زیاتریشیان بریندار کرد. "منیر البرش" بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە وتی: لەبەر قورس و بەربڵاوبوونی بۆردومانەکانی داگیرکەران، نەخۆشخانەکانی باشووری غەززە ئیتر تەخت و ئیمکاناتی چارەسەرییان نەماوە بۆ ئەو هەژمارە زۆرە بریندارەی لە باکووری غەززەوە بۆیان دێت. "منیر البرش" وتیشی: بە پێی ڕێژە و ئامارێک گەیشتۆتە دەستمان، تا ئێستا زیاتر لە ١٧٤٩٠ فەلەستینی بە هۆی بۆردومانکرانی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە شەهید بوونە.