کانونی یه‌که‌م 10, 2023 13:45 Asia/Tehran
  • تەشەناسەندنی جمووجووڵی سەربازی داگیرکەرانی ئەمریکیی لە بنکە وناوەندە نایاساییەکانی خۆیان لە سووریا لە ترسیی توڵەسەندنەوەی خۆڕاگری

ژێدرەهەواڵیەکان لە تەشەناسەندنی جمووجووڵی سەربازی داگیرکەرانی ئەمریکیی لە بنکەوناوەندەکانی نایاسایی خۆیان لە سووریا لە ترسیی زەبرەموشەکی وفڕۆکەبیفڕؤکەونەکانی خۆڕاگری هەواڵیان دا

سەرچاوەهەواڵیەکان لە مەشق وتەمرینی سەربازی درێژخایەنی داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە بنکە وناوەندە نایاساییەکانی خۆیان لە گردوپەڕی حەسەکە ودەیروزۆرهەواڵیان دا کە پیشاندەری نیگەرانی ودڵەڕاوکەیانە لە بەردەوامکرانی پەلاماری توڵەئەستینانەی گروپەکانی خۆڕاگری . بەقسەی ژێدەرە هەواڵیەکان ، کۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری ئەمریکی لە بەرازیی زۆرکەم لە ئاسمانی شاری حەسەکە وگردوپەڕی وهەروەها لە گردوپەڕی دەیروزۆر ڕۆژهەڵاتی دەستی کردە فڕین وهاوکات دەنگی گوللە وتەقینەوە لە ناوخۆی ئەم بنکە وناوەندانە بیستراوە. داگیرکەرانی ئەمریکی وهاوپەیمانەکانی هەروەها بە تەقەمەنی جەنگی وبەبەشداری کۆپتەروفڕؤکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆیان لە بنکە وناوەندە نایاساییەکانی " قسرک وتل بیدر" لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکەر وبنکەی کۆئیکۆ لە گردوپەڕی دەیروزۆری باکووری مەشق وتەمرینی سەربازیان ئەنجام دا. ئەم جمووجووڵە بەربڵاوە سەربازیانە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە بنکە وناوەندەداگیرکەرە ئەمریکیەکان لە ماوەی یەک ڕۆژ درایە بەر ١١ ئۆپراسیۆنی توڵە ئەستینانەی گروپەکانی خۆڕاگری.

گروپەکانی خۆڕاگری عێراق هەتا ئێستاکە زۆرجار بنکە وناوەندی سەربازی نایاسایی داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە سووریا وعێراقیان  لە وەڵام بە دەسدرێژکاری وجەنایەتە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵکی غەززە وپشتیوانی وهاوکاری ئەشكرای ئەمریکا لەتووشبوونی ئەم جەنایەتە داوەتە بەر پەلامار .