یەمەن : ئیزنی تێپەڕینی گەمیەکان بەرەوڕژێمی زایۆنی نادەین
کانونی یهکهم 10, 2023 15:37 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد ئیزن نادەین هیچ گەمیەک بەرەو فەلەستینی داگیرکراو لەئاوەکانی دا تیپەڕێت وهەموو گەمیەکان مەبەستێکی ڕەوا بۆ خۆدەزانێت
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی دا کەئەم وڵاتە ئیزن نادات ئەوگەمیانەی کە ئەچن بەرەوفەلەستینی داگیرکراو، لەئاوەکانی یەمەن تیپەڕن ، مەگەرئەوەی کە هەڵگری دەرمان وخۆڕاک بن بۆ خەڵکی غەززە.سەریع وتی : هەرگەمیەک کە ئەچێ بۆ ڕژێمی زایۆنی ، مەبەستێکی ڕەوا دەبێت بۆ ئێمە.ن بەهەموو گەمی وکۆمپانیەکان وشداریمان داوە کە هیچ پێوەندیەکیان لەگەڵ بەندەرەکانی ئیسرائیل نەبێت.ناوبراو ئاماژەی دایە ئەمەکە بریاری پێشگیری کردن لە تێپەڕینی هەموو گەمیەکان بەرەو فەلەستینی داگیرکراوهەرلەم کاتەدا جێبەجێ دەکرێت، وتیشی: بڕیاری پێشگیری لەهاتنی گەمیە دەرەکیەکان بۆ ئەم ڕژێمە دوای ئەوە گیراوە کە ئیزنمان نەدا گەمیە زایۆنیەکان لەدەریای سوور وعەرەب تێپەڕن. سەرتیپ سەریع وتیشی: هێزەچەکدارەکانی یەمەن خوازیاری بەردەوامکرانی حەرەکەتی هەمووگەمیەکانە ، بێجگە ئەوگەمیانەی کە هاوپێوەندن بە ئسیرائیل یا بۆ بەندەرەکانی ئیسرائیل، کاڵا دەگوێزنەوە.