کانونی یه‌که‌م 13, 2023 15:28 Asia/Tehran
  •  ڕێکخراوی نەتەوەکان : نزیک بە یەک لەپێنجی بیناکانی غەززە کاول کراون

بەپێی دوایین بەرئاوردەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، نزیک بە یەک لە پێنجی بیناکانی کەرتی غەززە لەژێر کارتێکەری پەلامارە توندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرناوچە کاولکراوەکان زیانی جیدیان وێکەوتووە

لێکدانەوە نوێکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان واپیشان ئەدات کەلە کاتی دەسپێکرانی تێکەڵچوون لە بەرواری ٧ی ئۆکتۆبر لەغەززە ، نزیک بە ٤٠٠ هەزاربینا کە زۆربەیان لەڕیژی ناوچە ئاوەدانە فەلەستینیەکان بووە زیانیان وێکەوتووە وپێویستیان بە چێکردنەوە ی بنەڕەتی هەیە ."بەپیی بەرئاوردە ئەنجام دراوەکان لەژێرکارتێکەری پەلامارە زەوینیەکان وبۆمبارانە بەردەوامە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرناوچە ئاوەدانەکان نزیک بە یەک پوینت نۆ ملیۆن کەس کە ئەندازەی سەتی هەشتاوپینج لەحەشیمەتی خەڵکی غەززەن ، ماڵی خۆیانیان بەجێ هێشت ولەدووی سەرپەنایەکی ئەمن دەگەڕن. بەپێی دوایین بەرئاوردە ئەنجام دراوەکان ، خراپترین ناوچەی زیان وێکەوتوولەناوچە باکووریەکانی غەززە بووە کە بەگشتیی ٢٩هەزارو٧٣٢بینا لە ٣٧هەزارو٣٧٩ بینای ڕۆخاو لەهەموو غەززە هاوپێوەند بەم بەشە دەبێت. ئەمە یانی سەتی هەشتا ی کاولکاریەکان هیی بەشی باکووری کەرتی غەززیە.