کانونی یه‌که‌م 13, 2023 14:30 Asia/Tehran

ڕاپۆرتگەلێک لە ئارادایە کە باس لە بڵاو بونەوەی پەتای خوریکە لە نێو ئاوارەکان دەکەن و ئەوە دووەم پەتایە کە پاش هێپاتیت لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان دەردەکەوێ.

دوو نەخۆشیی تووشکەر لە خوێندنگەکان و ناوەندەکانی نیشتەجێ کرانی ئاوارەکان بە بێ هیچ کاردانەوەیەکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە تەنیا ڕۆڵی میدیایەکی ئاگادارکەرەوە دەبینن، بڵاو دەبێتەوە.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی "ابو یوسف النجار" لە ناوچەی خان یونس رایانگەیاند: ڕۆژانە لانیکەم بۆ پێنسەد ئاوارە پشکنینی پزشکی دەکرێ کە بە دەستی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن و هۆکاری سەرەکیشی دەگەڕێتەوە بۆ پیس بوونی هەوا، ژینگە، خۆراک و ئاوی خواردنەوە.

نەخۆشخانەکان ئیمکاناتی پزشکیی پێویستیان بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییانە نییە و لەبەر نەبوونی دەرزی تایبەت بەو نەخۆشییە جدییانە، تەنیا دەرزی ژانبڕی ئاسایی لەو نەخۆشانە دەدرێ.

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە جگە لەوەی کە زیاتر لە هەژدە هەزار شەهیدی لێکەوتۆتەوە، بۆتە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە دوو ملوێن کەسیش.

کەمبوونی زەق و بەرچاوی کەلو  پەل و شت و مەکی پێویستی ژیان، کەمبوونی خۆراک و خواردن و گران بوونی زۆربەی پێداویستییە سەرەکییەکان دەسڕاگەیشتنی خەڵک بە خۆراک و خواردنی گەلێک دژوار کردووە و خەڵک لە دابین کردنی بژێوی ژیانیان تووشی کێشە و گرفت بوونەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی پرۆسەی یارمەتیدانی غەززەی هێواش و تووشی گرفتی قورس کردووە. 

سەرپەیڤ