حەمدان: سوپای داگیرکەر لە غەززە لەم شکست پێ دەنێتە شکستێکی تر
ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردە سیاسییەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین، حەماس، وتی: سوپای داگیرکەر لە غەززە لەم شکست دەچێتە نێو شکستێکی تر.
ئوسامە حەمدان بە ئاماژەی بەوەی کە داگیرکەران لە ماوەی ٧١ ڕۆژدا نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کۆمەڵکوژییان لە غەززە ئەنجامداوە، وتیشی: ئەوەی ئەمڕۆژانە هێزە داگیرکەرەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززە کردیان، کۆمەڵکوژییەکی تازەیە و بێ گومان حکومەتی ئەمریکاش دەستی هەیە لە کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە فەلەستیندا.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کەرتی غەززە لە باکوور و باشوورەوە بە چەکی ئەمریکایی پەلامار دەدرێ کە بە دەستی ڕژێمی داگیرکەری "ئیسرائیل"ـەوەیە، وتیشی: ٤٥٪ی شەهیدانی باشووری غەززە ئاوارەن، ئەمەش ئیدیعای داگیرکەران سەبارەت بە بوونی ناوچەی ئەمن پووچەڵ دەکاتەوە، هەرچەن خەڵکی غەززە سەرەڕای هێرش و کوشتنی زایۆنییەکان، لە خاکی خۆیاندا ماونەتەوە و بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن.