کانونی یه‌که‌م 18, 2023 13:50 Asia/Tehran

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە هەتا ئەو کاتەی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە ڕکۆتایی نەیەت، دەستبەسەرکراوانی زایۆنی ئازاد ناکات.

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی "حەماس" ڕایگەیاند کە تا شەڕی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە کۆتایی نەیەت، لەگەڵ زایۆنییەکان دیلبەدیل ناکەن. ئەم بزووتنەوەیە بە پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆی، هەموو لایەنەکانی نێوەندگیری لە دانوستانەکانی دیلبەدیلی لەو هەڵوێستەی ئاگادار کردۆتەوە.

هاوکات ئوسامە حەمدان، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتوویەتی کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٧١ ڕۆژی ڕابردووی شەڕی غەززەدا ، نەگەیشتووە بە هیچ کام لە ئامانجەکانی. ئوسامە حەمدان" وتی: سوپای ڕژێمی زایۆنی بە بانگەشری ئازادکردنی دەستبەسەرکاروانی خۆی هێرشی کردەسەر غەززە، بەڵام ئێستا ئەوە خەریکە خۆی دەیانکوژێ.

 هەر لەو پێوەندییەدا "دانیەل هاگاری" وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە سەربازانی ئەم ڕژێمە لە غەززە ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزکاو بوونەتەوە کە پێشتر هەرگیز تووشی نەببوون. دوو ڕۆژ لەمەوبەریش هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە  ٣ دەستبەسەرکراوی زایۆنی کەوتنە بەر دەسڕێژی گوولەی سەربازانی سوپای ئیسراییلەوە کە ئەوەش بووە هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕینی هەزاران کەس لە تێلاڤیڤ. دۆخی مرۆیی غەززە تا دێ نالەبارتر دەبێ. تیمی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەشی ئورژانس و فریاکەوتنی گەورەترین نەخۆشخانەی غەززەی، کە سەدان برینداری تێدایە و تا دێ ژماری بریندارانی زیاتردەبێ، بە "حەمامی خوێن" وەسف کرد کە پێویستی بە بووژاندنەوە هەیە .

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، ژماری شەهیدانی فەلەستین لە سەرەتای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیەوە بۆ سەر غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٩ هەزار و ٨٨ کەس کە ٧٠%ی شەهیدەکان ژن و منداڵن و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن .

سەرپەیڤ