کانونی یه‌که‌م 25, 2023 09:30 Asia/Tehran

میدیا فەلەستینییەکان هەواڵی هێرشی ژمارێکی زۆر سەربازی زایۆنی بۆ سەر شاری "تولکەرم" لە کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئوردۆنیان بڵاو کردەوە.

هێزەکانی خۆڕاگری و لاوانی فەلەستینی  بە چەکی گەرم و بۆمبی دەسکرد بەرەنگاری هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر دەوروبەری کەمپی "نورووشەمس" بوونەوە.  هاوکات شۆڤەڵەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆردوگای نوورووشەمس و ژێرخانەکانیان تیا برد. لە جەنگەی شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان فەلەستینییەکان و داگیرکەران لە تولکەرم، هاواری "اللە اکبر" لە منارەکانی مزگەوتی کەمپی نوورووشەمسەوە بەرز ببوویەوە.

گەنجانی فەلەستینی لە تولکەرم بە مەبەستی پەکخستنی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئاسمانی ئەم شارە، ئاگریان لە تایەری ئۆتۆمبیل بەردا. هەروەها داگیرکەران هێرشیان کردە سەر ناوچەی ئەلماسەکین لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوس. پێشتریش لە هێرشی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنینی زایۆنییەکان و دەروازەی "ئەلتەیبە" و هەروەها شارۆچکەی زایۆنی نشینی "ئۆنی حەیفەتس" ژمارێک سەرباز و ئەفسەری زایۆنی کوژران و یان بریندار بوون.

سەرپەیڤ