کانونی یه‌که‌م 27, 2023 08:00 Asia/Tehran

لە هەشتاو یەکەمین ڕۆژی شەڕی غەززەدا گوردانەکانی قەسام توانیان لە زۆرێک لە میحوەرەکاندا زەبری قورس لە دەستدرێژکارانی زایۆنی بوەشێنن.

زۆرێک لە میدیاکان ئەو ساتەوەختەیان بڵاو کردەوە کە گوردانەکانی قودس مووشەکیان بەرەو شاری داگیرکراوی عەسقەلان دەتەقاند.گوردانەکانی قودس ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی ستەملێکراوی غەززە، شاری داگیرکراوی عەسقەلان و چەندین شارۆچکەی زایۆنی نشینی دیکەی لە دەوروبەری کەرتی غەززە داوەتە بەر هێرشی موشەکیی قورسەوە و خەباتکارانی قەسام بۆمبێکی دژە مرۆڤیان لە تەنیشت ژمارێک هێزی داگیرکەری زایۆنی لە ناوچەی "جەبەل ئەڕیس" لە ڕۆژهەڵاتی غەززە تەقاندەوە وهەموو ئەم سەرباز و ئەفسەرانە کوژران یان بریندار بوون.

هەروەها خەباتکارانی قەسام لە باڵاخانەیەکی ناوچەی جەبالییادا لە باکووری کەرتی غەززە بە مووشەکی دژەسەنگەری TBG گروپێک کۆماندۆی زایۆنییان پێکا. نیشانەپێکەکانی قەسام ئەفسەرێکی سوپای داگیرکەریشیان لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی ئەلتوفاحدا لە شاری غەززە کردە کوشت.

هەروەها ٩ زرێپۆشی سوپای ڕژێمی زایۆنیشیان لە دوو ناوچەی "التفاح" و "الدرج"ی غەززە بە مووشەکی دژە زرێپۆشی یاسینی ١٠٥ لەناوبردووە، ئەلقەسام ڕایگەیاند: "خەباتکارانمان سەربازانی یەکەیەکی تایبەتی زایۆنییان کە پێکهاتبوو لە ٤٠ سەرباز و لە ماڵێکدا لە ناوچەی جەبالیا لە باکووری غەززە پەنایان گرتبوو، بە هاوەنی دژەسەنگەر پێکا کە ئەو هێرشە بووە هۆی کوژرانی ژمارێک لەو هێزانە و بریندار بوونی ئەوانی دیکەشیان.

سەرپەیڤ