کانونی دوھەم 02, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەدی حەفتای ماڵ و بیناکانی خەڵکی فەلەستین لەئاکامی پەلاماری هەمەلایەنەی ڕژیمی زایونیستی کاول بوون.

ڕۆژنامەی ئەمریکایی والیستریت ژۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی دژواری کەرتی غەزە نووسی ڕژیمی زایونیستی سەدی حەفتای ماڵ و بیناکانی  خەڵکی فەلەستینی کاول کردوەو تا نێوەڕاستەکانی مانگی دیسامری ئەمساڵی زایینی زۆرتر لە بیست هەزار مووشەک و بۆمبیان هاویشتۆتە ئەو ناوچە بەرتەسک و یەگجار پڕ حەشیمەتە.

ئەوەش هەرتەنیا بەشێکە لە ئاکامی پەلاماری هەمەلایەنەی ئەو ڕژیمە بۆسەر کەرتی غەززە، لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکووئێستا لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان بیست و یەک هەزارو شەشسەدو حەفتاو دوو فەلەستینی شەهید کراون و پەنجاو شەش هەزراو سەدو شەستوپێنج کەسیش بریندار بوون.

بەپیی وتەی ئەشرەف قەدرەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستینی سەدی حەفتای ئەو قوربانیانە ژن و منداڵن.

ڕۆژنامەی ئەمریکایی والیستریت ژۆڕناڵ لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی شەممەی دا نووسی، قەبارەی کاولکاریەکانی غەزە هاوشێوەی ڕوداوەکانی ئاڵمانیایە لە شەڕی دووهەمی جیهانیە، سەرەڕای ئەوەش حکومەتە ڕۆژئاوایەکان نەک هەر بێدەنگەیان کردوە لەو دڕندەکاریانە بەڵکوو بە بەڕیکردنی چەکی پێشکەوتوو پاڵپشتیش دەکەن لەو ڕژیمە بەدژی خەڵکی غەززە.

سەرپەیڤ