کانونی دوھەم 04, 2024 07:00 Asia/Tehran

زیاد نەخالەی سکرتێری گشتی بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، شەوی ڕابردوو لەدژکردەوە بەرامبەر بە تیرۆری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس لە زاحیەی باشوری لوبنان، ڕایگەیاند کە عاروری لە ڕێبازی سەربەرزی فەلەستین و خۆڕاگری دا شەهید کرا.

زیاد نەخالە هەروەها وتی کە عاروری لە ڕێبازی سەربەرزی فەلەستین و خۆڕاگری و ئەو مەزنایەتیەی کە هەنووکە لە جیهادو قارەمانەتی گەلی فەلەستین لە غەزەو لێواری ڕۆژئاوا دەرەوەی فەلەستین دا خۆی دەنوێنێ شەهید کرا.

ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزاڤی ئیسلامی فەلەستین، حەماس"یش، شەوی ڕابردو ئەو کردەوە قێزەونەی ڕژیمی زایونیستی بەئاراستەی تیرۆری شێخ ساڵح عاروری جێگری حەماسی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە دوژمنی زایونیستی ناتوانی بڕیارو ورەی گەلی فەلەستین و خۆڕاگری تێک بشکێنێ.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە هەواڵدەریەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە حکومه تی لوبنان سکاڵای بەدژی ڕژیمی زایونیستی بەرز  ده کاته وه  بۆ لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبەر ئەو پەلامارە تیرۆریستیەی کە بوە هۆی شەهیدکرانی جێگری سەرۆکی حەماس و هاوڕێکانی.

سەرپەیڤ