کانونی دوھەم 04, 2024 07:50 Asia/Tehran

کردەوەی ڕژیمی زایونیستی بەئاراستەی تیرۆری جێگری سەرۆکی بووتنه وه خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس و دوو فەرماندەری گوردانەکانی قەسام لە بەیرووت دەنگدانەوەو ڕەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتۆتەوە.

بزاڤی ئەنساروڵڵای یەمەن، تیرۆری ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماسی لە زاحیەی لوبنانی شەرمەزار کردو پێداگریشی کرد کە تیرۆری ناوبراو دەربڕی ڕادەی مایەپووچی و سەرشۆڕی ڕژیمی دڕندەکاری زایونیستیە. 

گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی"ش لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگریان کرد کە تیرۆری ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس خۆڕاگری لاواز ناکا بەڵکوو دەیسەلمێنێ کە ڕژیمی زایونیستی لە غەززە تووشی شکست هاتوە، گروپگەلی جۆراوجۆری عێراقیش دژکردەوەیان هەبوە بەرامبەر بە تیرۆرکرانی عارووری و کەتائیبی حزباللە"ی عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لەدوای بێ دەسەڵاتی لە بەرامبەر خەباتگێڕانی خۆڕاگری لە غەزە دەستی دایە دڕندەکاریەکی دیکە بەئاراستەی کردنە ئامانجی جێگری سەرۆکی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس و 

پەلامارەکانی ئەو ڕژیمەش بۆسەر ئەو کەرتە نیشاندەری پاڵپشتیەکانی ئەمریکایە لەو زایونیستانە بەئامانجی جێ بەجێ کردنی پیلانەکانی لە ناوچەکەدا.

گوردانەکانی حیزبوڵڵای و بزاڤی نوجەبای عێراقیش لە ڕاگەیاندراوی بەجیادا پێداگریان کردوە لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیەکانی خۆی لە هێزی خەباتگێڕی خۆڕاگری.

شێخ هومام حەمودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراقیش لە دژکردەوە بە تیرۆری عاروری بۆیە بەڕێوە چوە چون ئەو ڕژیمە نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین.

خەڵکی ئۆردۆنیش بە وەڕێخستنی خۆپیشاندان لە پێتەختی وڵاتەکەیان تیرۆرکرانی ئەو کەسایەتیەی حەماسیان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ