کانونی دوھەم 07, 2024 15:30 Asia/Tehran

شاندێکی ئەمریکی لەکاتی سەردانی لە بازگەی زەوینیی رەفەح لە غەززە پێی داگرت؛ دۆخی غەززە کارەساتبارە.

"جێفری مێرکلی" ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا(سێنا) سەر بە پارتی دیموکرات، وتی: دۆخی غەززە، کارەساتبارەو دەیان هەزار کەس لە بریندارەکان پێویستیان بە ئاو، خۆراک، کارەباو ئاگادارییە پزشکییەکان هەیە. ئەو دۆخە، پێویستیی بە گرینگیدانی زۆرە هەتا قات و قڕی و برسێتی سەرهەڵنەدا.

"کریس وان هۆڵن" ئەندامی سێنا لە پارتی دیموکرات و ئەندامێکی دیکەی ئەو شاندەش وتی: ئێمە بەتەماین بگەڕێینەوە ئەمریکا هەتا لەگەڵ هاوکارەکانمان لە سێنادا وتووێژ بکەین. پێویستە هەوڵەکانمان بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی زیاتر بە غەززە، چڕتر بکەینەوە.

ئەو شاندە ئەرمیکییە لەکاتێکدا دانی ناوە بە دۆخی کارەساتباری غەززە کە لە سێ مانگی ڕابردووداو لە چەندین ساڵی بەدوای یەکدا، حکومەتی ئەمریکا لایەنگری سەرەکیی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی بووە دژ بە گەلی فەلەستین و هەروەها دابینکەری سەرەکیی چەکئامێرو یارمەتییە دراڤییەکانی رژیمی داگیرکەری قودسیش بووە.

سەرپەیڤ