شەهیدبوونی دوو پەیامنێری دیکە لە کەرتی غەززە
سوپای ئیسراییل بە پەلاماردانی ئۆتۆمبیلی هەڵگری دوو پەیامنێر بووە هۆی شەهید بوونیان.
حمزه الدحدوح پەیامنێری کەناڵی "الجزیره"و «مصطفی ثریا» پەیامنێری ئازاد ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژاوای خانیونس وەبەر پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی کەوتن و شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەزە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک شەهید بوونی دوو پەیامنێری فەلەستینیی شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو سەندیکاکانی ڕۆژنامەوانی، میدیایی و مافەوانی کرد کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بخەنە بن گوشارەوە بۆ کۆتایی هێنان بەو ژینۆسایدەی لە غەززە وەڕێیخستووە. ڕێژە و ئاماری شەهیدانی پەیامنێر لە کەرتی غەززە لە دەسپێکی پەلاماری سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە گەیشتۆتە سەد و نۆ کەس.
حەماس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێیداگرت کە شەهید بوونی ئەم دوو پەیامنێرە لە پەلامارەکانی داگیرکەرانی ئیسراییلی، جەنایەتێکی جەنگیی تۆکمە و تەواو و بە ئەنقەستە کە بە مەبەستی نانەوەی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان و پێشگری بە پەیامنێران سەبارەت بە دەرکەوتنی ڕاستییەکان و بڵاوبوونەوەی هەواڵ و راپۆرتەکانی جەنایەتە دڕندانە و نامرۆییەکانی زایۆنییەکان ئەنجام دەبێ. بزووتنەوەی حەماس داوای لە ناوەندە مافەوانییە نێودەوڵەتییەکانیش کرد جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە بەڵگەمەند بکەن بۆ ئەوەی ئەم ڕژێمە جەنایەتکارە بخەنە بەر دادگەیی کران و ناچار بە وەڵامدانەوە ببێ.