ئوسامە حەمدان: تیرۆری شێخ عاروری خۆڕاگریەکەمان تێک ناشکێنێ
ئەندامێکی پایەبەرزی بزاڤی حەماس لە لوبنان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تیرۆری شێخ عاروری بەهیچ شیوەیەک بنەڕەت و خۆڕاگریمان تێک ناشکێنێ ، پێداگریشی کرد کە تۆلەش لە دوژمن دەکەینەوە.
ئوسامە حەمدان"ی ئەندامی پایەبەرزی بزاڤی حەماس لە لوبنان، ڕایگەیاند کە پەلاماری زۆبوونانەی تیرۆرکردنی شێخ عاروری بەهیچ شیوەیەک بنەڕەت و خۆڕاگریمان تێک ناشکێنێ و دوژمنی زایونیست جارێکی دیکە سەلماندی کە هیچ ڕێزێک ناگرێ لە یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان و هەرتەنیا لە زمانی زۆرداری تێ دەگا، هەربۆیە بەمزوانە ەدوای ڕزگارکرانی بەتەواوی فەلەستین تۆڵە دەستێنینەوە لە ڕژیمی زایونیستی.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە وتی کە زایونیستەکان سەدی حەفتای دامەزراوە ژێرخانیەکانی غەزەیان لێکبڵاوکردوە بەو ئامانجەی کە خەڵکەکەی ناچار بە کۆچی زۆرەملی بکەن، لەهەمان کاتدا لەماوەی نەوەدو سێ ڕۆژی رابردوو سەدو نۆ هەواڵنێرلەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایونیستی لەو کەرتە گیانیان لەدەست داوەو، سەدی چواری خەڵکەکەی شەهیدو بریندارو بێسەرو شوێن بوون و ملوێنێک نۆسەد هەزار کەسیش دەربەدەرو پەتەوازە کراون، بەڵام خەباتگێڕانی خۆڕاگری بێوەین و بەردەوامن لەسەر بەرەنگابوونەوەی زایونیستەکان و لەو شەڕەدا دەستی باڵایان هەیە.