وەزارەتی تەندروستیی غەززە: تەنیا شەش ئەمبوڵانس لە کەرتی غەززە، کاریان پێ دەکرێ و چالاکن
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، تەنیا شەش ئەمبوڵانس چالاکن و مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گشتداگرەکان، جێی مەترسییە بۆ دانیشتووانی ئاوارەی ئەو ناوچەیە .
ئەشرەف ئەلقەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەردەم سەنتەری پزیشکیی "شیفا" لە باکوری کەرتی غەززە وتی: ژیرخانەکان، بەشی تەندروستی و ڕاژەکاری لە رەفەح لەرزۆکەو ناتوانێ وەڵامدەری پێداویستیی یەک پۆینت سێ ملوێن شارومەندو ئاوارەی دانیشتووی ئەو ناوچە، بێ.
ناوبراو وتی: رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل هەروا بە بۆردومان و گرتنی فەرمانبەرانی بەشی تەندروستی و پزیشکیی کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج کە کوژرانی دەیان کەس لەوانی لێکەوتەوە.
قەدرە ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا تەنیا شەش ئەمبوڵانس لە کەرتی غەززە، کاریان پێ دەکرێ و چالاکن و ئێمە هەروا بۆ ئەنجامدانی خزمەت و ڕاژەکاریی پێویست بۆنمونە، لە بەشی ئاگادارییە تایبەتییەکان و ئامێرەکانی ڕاگرتنی کۆرپە نەکامڵەکان بەرەوڕووی گرفتین.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە وتی: وشداریی دەدەین لەمەڕ پەرەسەندنی نەخۆشیی ئێپیدێمی یان گشتداگر لەنیو ئاوارەکاندا بەتایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.