کانونی دوھەم 24, 2024 11:00 Asia/Tehran

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی حەماس لە غەززە ، ئەسەوابتە، بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە بیست نەخۆشینی جۆراوجۆر لەنێو ئاوارەکاندا بڵاو بۆتەوە، ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٩ هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی ئاو و خۆراک و شوێنی نییشتەجێبوونیان گیانیان لەدەستداوە.

ئیسماعیل ئەسەوابتە پێیداگرت کە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار فەلەستینی لە غەززە ڕووبەڕووی "قات و قڕییەکی ڕاستینە" بوونەتەوە.

ناوبراو لەگەڵ ئەوەی داوای لە میسر کرد بۆ کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح، جەختیشی کرد: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل زیاتر لە پێنج شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکانیان بۆردومان کردووە، ئێستا دۆخی مرۆیی غەززە تەواو کارەساتبارە.

ئەشرەف ئەلقەدەرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار کەس شەهید  و 63 هەزار کەسیش بریندار بوونە و زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش هێشتا لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ